وەرزشوانێکی کوردی کرماشانی، میداڵی کێبڕکێی “یوو اس ئۆپێنـ”ـی بە دەست هێنا

0
1767

براوەیی و یەکەم بوون و قارەمانەتیی وەرزشوانانی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، سەرەڕای هەموو هەڵاواردن و بێ دەرەتانیەکان لە ئێران بۆ وەرزشوانانی کورد بەردەوامە.“سەعید ئەحمەدی” وەرزشوانی کاراتەکاری کرماشانی، توانی لە کێبڕکێی نێونەتەوەیی وشکارۆی ئامریکا بەناوی “یوو اس ئۆپێن”، میداڵی زێڕی  بردەوە.

ڕۆژی کورد: ئەو وەرزشوانە کوردە، لە کێشی ٧٥ کیلۆدا بەشادر بووە و توانی بە سەرکەوتن بەسەر ڕکەبەرەکانیدا بۆ یەکەمجار لە ئێراندا، میداڵی زێڕی کێبڕکێی “یوو ءیس ئۆپێن”ـی وشکارۆی ئامریکا بۆخۆی مسۆگەر بکات.

ئەو وەرزشوانە کوردەی خەڵکی کرماشان، لە قۆناغی دوایی کێبەرکێکەدا، توانی بەرپرسی یانەی نەتەوەیی ئامریکا، بە ناوی “تام سکات”، ببەزێنێت و یەکەم میداڵی ئەو کێبڕکێیە لە نێو ئێرانییەکاندا بۆخۆی دەستەبەر بکات.

یوو ئێس ئۆپێن، یەکێک لە بەناوبانگترین کێبڕکێیە‌کانی وشکارۆی ئامریکایە و ئەو کێبڕکێیە بە بەشداریی زیاتر لە هەزار وەرزشوان لە سەرتاسەری جیهاندا بەڕێوە دەچێت.

لە مانگی فێوریەی ٢٠١٨ـشدا، وەرزشوانانی موی تای کاری شاری کوردپەروەری مەریوان، توانیان لە کێبەرکێکانی کیک بۆکسینگی شێوەی شینۆبی، لە ئێران قارەمانەتی بۆخۆیان مسۆگەر بکەن.

لەو کێبەرکێیانەدا کە لە شیراز بەڕێوەچووم وەرزشوانانی مەریوانی توانیان، ١٠ میداڵیای زێڕ، ٢ زێو و سێ بڕۆنز ببەنەوە.

بەو شێوەیە، یانەی کیک بۆکسینگی مەریوان، بوون بە قارەمانی ئەو لقە لە وەرزش لە ئاستی ئێراندا.

جیا لەوەش، موی تاکارانی مەریوانی، وەک هەموو مێژووی کورد و کەلتووری کورد، وەک بەڕەوشتترین و تەکنیکی ترین یانەی بەشدار لەو کێبەرکێیانەدا ناسێندران.

براوەبوون و قارەمانەتیی وەرزشوانانی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە حاڵێکدایە کە سەرجەم شارە کوردستانییەکانی ڕۆژهەڵات، لە بواری وەرزشییەوە، وەک سەرجەم بوارەکانی تر، لەوپەڕی بێ دەرەتانی دان و هیچ ئاوڕێکیان لێنادرێتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.