وێنەگرێکی مهابادی، میداڵی زیوی فستڤاڵی ناودەوڵەتیی وێنەی ژاپۆن ـی پێ بەخشرا

0
1078

ڕۆژی کورد: مەنسوور محەممەدی، وێنەگری کوردی خەڵکی مهاباد، لە فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی وێنەی TIFAـی وڵاتی ژاپۆن کە ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی بەرانبەر بە ١٩ی دیسامبری ٢٠١٦ لە باژێڕی یۆکیۆی وڵاتی ژاپۆن بەڕێوەچوو، میداڵێکی زیو و چوار دیپڵۆمی شانازی، پێ بەخشرا.

بەپێی هەواڵی “هاژە”، ئەو فستڤاڵە لە ٢٠ بەشدا و لە سەرجەم لق و بوارەکانی وێنەگریدا بەڕێوە چووە و لە بەشی landscape (ڕوانگە) بە بابەتی ئازاد، پلەی دووهەمی وەدەست هێنا.

وێنەگرێکی ئیتالیاییش، پلەی یەکەمی ئەو فستیڤاڵەی وەدەست هێناوە.

مەنسوور محەممەد لە لێدوانێکدا بۆ “هاژە” ڕایگەیاندووە کە وێنەی سرووشتی بەفرـەکەی کە وێنەی دیمەنی زستانیی دەورووبەری سەقزـە، تۆمار کراوە و میداڵی زیوی پێبەخشراوە و ئەو وێنەیە هاوڕێ لەگەڵ ٣ وێنەی تری سرووشتی کوردەواری، چوار دیپڵۆمی شانازیی ئەو فستیڤاڵەیان بردۆتەوە.

ئەو وێنەگرە کوردە مهابادییە، مامۆستای زانکۆ و ئەندامی ئەنجومەنی شێوەکارانی گرافیکی ئێرانە و تا ئێستا لە چەندین فستڤاڵی ناوخۆیی و دەرەکیدا خەڵاتی وەرگەتووە.

مەنسوور محەممەدی، پێشتر میداڵی بۆرۆنزی فستیڤاڵی سەفەری ئەمریکا و میداڵی زیوی فستیڤاڵی ئسلۆنی و ٨ دیپڵۆمی شانازی لە فۆتۆئاواردی ئەمریکا و چەندین خەڵاتی تریشی وەرگرتووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت