ویکی لیکس: سپای پاسداران بەرپرسی هەناردەکردنی هێرۆئین بۆ ئوروپایە

0
845

ڕۆژی کورد: بەپێی بەڵگەکانی ویکی لیکس، ئێراه گەورەترین قاچاقچیی مادە هۆشبەرەکان لە ئاستی جیهانە و لە بواری ناردنی ئەو مادە هۆشبەرانە بۆ وڵاتانی عەرەبی، هەوڵێکی یەکجار بەربڵاو دەدات.

بەپێی بەشێک لەو تلێگرامانەی کە بڵاوبوونەتەوە، بەشێک لە بەرپرسانی سپا لە عەمەلیاتی قاچاغی مادە هۆشبەرەکاندا دەستیان هەیە.

بەپێی تلێگرامێکی نهێنی کە ١٢ی جونی ٢٠٠٩ لە سەفارەتی ئەمریکا لە باکۆوە نێردراوە، قەوارەی ئەو بارە هێرۆئینانە کە لە ئێرانەوە بۆ ئازەربایجان ڕەوانە کراوە لە ٢٠ کیلۆگرەم لە ساڵی ٢٠٠٦ گەیشتووە بە ٥٩ کیلۆگەم لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٩.

بەپێی ئەو تلێگرامە کە بەپێی ڕاپۆرتە نهێنییەکانی لێکۆڵەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێکۆڵینەوە لەو دۆسیە ئامادە کراوە، ئازەربایجان یەکێک لە ڕێگا سەرەکییەکانی قاچاإی هێرۆئین لە تریاکی ئەفغان بۆ وڵاتانی ئوروپایی ئەژمار دەکرێ.

ئێران یەکێک لە گەورەترین کڕیارانی تریاکی ئەفغانستانە و یەکێک لە گەورەترین بەرهەمهێنەرانی هێرۆئین لە جیهان. بە وتەی دیپڵۆماتە ئەمریکاییەکان، ٩٥%ـی هێرۆئینی ئازەربایجان لە ئێران دابین دەبێ.

بەپێی ئەو تلێگرامە دیپڵۆماتیکیە کە لە ڕێکەوتی ٢٦ی سیپتامبری ٢٠٠٩ بەڕێکراوە، بە هەمان ڕێژەش هێرۆئین لە ئازەربایجانەوە بۆ وڵاتانی ئوروپایی هەناردە دەکرێ.

بەپێی تلێگرامێکی نهێنیی تر کە لە ڕێکەوتی ١٥ی ئۆکتۆبری ٢٠٠٩ بڵاو بۆتەوە، بەپێی لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی پێشووی ئازەربایجان، خەلەف خەلەفۆف، دەزگا تەناهییەکانی ئێران، بەرپرسی عەمەلیاتی قاچاغی مادە هۆشبەرەکانن و ئەو قاچاغچیانەی کە لەلایەن بەرپرسانی ئازەربایجانەوە دەستبەسەر دەکرێن و ڕادەستی کۆماری ئیسلامی دەکرێنەوە، دوای ماوەیەکی کورت لە بەندیخانە بەردەبن.

بەرپرسانی ئەفغانستانیش بە هاوتا ئازەربایجانییەکانی خۆیان ڕاگەیاندووە کە بەرپرسە تەناهییەکانی ئێران، هاوکاریی قاچاغچیەکان، دەکەن.

بەپێی ئەو تلێگرامە بڵاوبووانە کە لەلایەن ویکی لیکیسەوە، بەدزییەوە گوێیان لێگیراوە، بەرپرسانی ئازەربایجان دەریدەخەن کە بەشێک لە بەرپرسانی دەزگا تەناهییەکانی ئێران بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەستیان لە کاروباری کڕینی تریاک و کردنی بە هێرۆئین ـدا هەیە.

لەلایەکی تریشەوە ڕۆژی پێنج شەممە ٣٠ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی ڕایگەیاند، سەرەتای شەوی سێ شەممە، لە ڕۆژئاوای ئاڵمان دەستیان بەسەر دوو کامیۆنی ئێرانیدا گرتووە کە ١٥٠٠ کیلۆگرەم هێرۆئینیان هەڵگرتووە.

نرخی ئەو بڕەهێرۆئینە ١٠٥ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار یۆرۆ مەزندە کراوە.

دادستانی ڕایگەیاندووە کە ئەو هێرۆئینە بە نیاز بووە بەرەو ئاڵمان و فەڕانسە و هولەند بڕوات.

گیرانی ئەو مادە هۆشبەرە زۆرە لە کاتێکدایە کە فەرمانگەی گشتیی زانیاری وتەناهیی ئاڵمان ڕایگەیاندووە، ئەوان ماوەی چەند مانگێکە لێکۆڵینەوە و پشکنینیان لەمەڕ گرووپێک ئێرانیی جێگای گومان لە ئاڵمان دەست پێکردووە.

کاری سەرەکیی ئەو گرووپە ئێرانیە ڕێکخستنی هاوردەکردنی قاچاغی هێرۆئین بەرەو ئوروپا بووە.

دوو هاژوتوانی تەمەن ٣٧ و ٤١ ساڵانی ئێرانیی ئەو دوو کامیۆنە دەستبەسەر کراون و بە مەبەستی لێکۆڵینەوە ڕاگیراون.

لە هەمان کاتدا ماوەی ٦ مانگ بەر لەو رێکەوتە، مەئموورەکانی سنووریی بولغارستان، پێشیان بە ترۆمبیلێک گرتبوو کە هەڵگری ٢٠٠ کیلۆگرەم هێرۆئین گرت کە لە ئێرانەوە بەرەو هولەندە دەڕۆیشت و هێرۆئینەکان لە ناو قتووی ئاوی تەماتەدا داندرابوون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت