وڵامی خامنەیی بۆ ڕوحانی: لەو مامەڵەیەدا تێچوویەکی یەکجار زۆرمان داوە

0
1601

عەلی ئەکبەری خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٩ی بەفرانبار لە نامەیەکی پێنج خاڵیدا، وڵامی نامەی ڕوحانی سەرۆک کۆماری داوە.

ڕوحانی لە دوای ڕێککەوتننامەی ناوکی لە نێوان ئێران و شەش زل هێزی جیهاندا، نامەیەکی بۆ خامنەیی ناردبوو.

خامنەیی لە نامەکەی خۆیدا، ڕوو لە حەسەن ڕوحانی، وێڕای سپاس لێکردن لە خۆی و وەزیری دەرەوە و شاندی دانوستاندکار دەڵێ” وریا بن کە لایەنی بەرانبەر بەڵێنییەکانی خۆی لە ژێر پێ نەنێ، قسە و لێدوانی هەندێ لە سیاسەتوانە ئەمریکاییەکان، لەو دوو سێ ڕۆژەدا، بە تەواوی جێگای گومانن”.

لە نامەکەی خامنەییدا کە وڵامی نامەی ڕوحانییە، لە دوو خاڵی “یەکەم” و پێنجەم”دا، بە باشی دڵەڕاوکێی خامنەیی لە پێبەند نەبوونی شەش زل هێزە جیهانییەکە و بەتایبەتی ئەمریکا بە بەڵێنییەکانیان لە هەمبەر ئێران، هەست پێدەکرێت.

هەروەها لە خاڵی “دووهەم”دا خامنەیی باس لە کێشە ئابوورییەکانی کۆماری ئیسلامی دەکات و لێرەشەر بە ئاشکرا دەردەکەوێ کە هۆکاری مل دانی کۆماری ئیسلامی بەو ڕێککەتنە تەنیا کێشە ئابوورییەکانێتی و ئازاد کردنی پارە دەست بەسەردا گیرا و نووستووەکانی ئێران لە بانکە جیهانییەکان، مەبەستی سەرەکی کۆماری ئیسلامی بووە.

لە خاڵی چوارەمی ئەو نامەیەدا، خامنەیی باس لە تێچوویەکی زۆر دەکات کە ئێران بە مەبەستی گەیشتن بەو ڕێککەوتنە داویەتی و دەڵێ: “لەو مامەڵەیەدا کە وا سەریگرتووە، تێچوویەکی زۆرمان داوە. ئەو نووسراو و لێدوانانەی کە وا هەوڵ دەدەن ئەو ڕاستییە دابپۆشن و خۆیان منەتباری لایەنی ڕۆژئاوایی بزانن، لەگەڵ ڕوانگەی گشتی خەڵکی خۆیان، ڕاستگۆیانە نەجووڵاونەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.