وڵاتى بەحرێن بۆ پێشگیری لە دەست تێوەردانى ئێران پلان دادەنێت

0
523

ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی عەرەبی هەر دێت و زێدەتر دەبێت. ئەو ئاڵۆزییانە بەتایبەت لە قەیرانی سووریەدا ڕەنگیان داوەتەوە و دوای لەدار دانی شێخ نەمر لە لایەن سعوودیەوە پڕڕەنگتر بوون و لەدوای ڕاگەیاندنی ئامادەیی سێ وڵاتی عەرەبی، سعوودیە، بەحرەین و یەمەن بۆ ناردنی هێزی وشکانی بۆ شەڕی ڕووسیە، یەکجار زیاتر بوون و خەریکە دەگەن بە لووتکەی خۆیان.

لە هەمان کاتدا ماوەیەک لەوەی پێش یەمەن و بەحرەین ئیزنیان بە کەشتی نەوتییەکانی ئێران و هەروەها ئەو کەشتیانەی کە لە ئێرانەوە هاتووچۆیان کردبوو نەدا تا لە کەناراوەکانی ئەو وڵاتانە لەنگەر بگرن.

ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ڕەشەممە، شێخ ڕەشید کوڕی عەبدووڵا ئالی خەلیفە، وەزیری بەحرەین باسی لە ڕەچاو کردنی ڕێگاچاری تەناهی و ئەمنی لە بەحرەین بە دژی دەست تێوەردانەکانی ئێران و مەترسی تیرۆر لەو وڵاتە کرد.

ئالی خەلیفە هەروەها گوتی: ئەو ڕێگاچارانە زۆرتر لە بواری چاوەدێری کردن لەسەر ئاڵوگۆڕی دراو و هەروەها سەفەربۆ دەرەوەی وڵات دەبن، واتا کومیتەیەک لە ژێر سەرپەرشتی وەزارەتی وڵات چێ دەکرێت کە بۆ نموونە هاتووچۆی هاووڵاتیان بۆ ئەو وڵاتانەی کە بە وڵاتی نائارام و مەترسیدار دەناسرێن، ئاستەنگ بکاتەوە لە هەمان کاتیشدا مێرمنداڵان و گەنجانی تەمەن ١٤ تا ١٨ ساڵان، چاوەدێرییەکی زیاترین بخرێتە سەر.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.