وتەبێژی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان دەست لە کارکشانەوەی خۆی ڕاگەیاند

0
770

ڕۆژی کورد: ڕۆژی پێنج شەممە ٣٠ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ بیروڕای گشتی بڵاوی کردووەتەوە ڕایگەیاند: بە هۆی بەربەستەکان و گوشارە بەردەوامەکانی دەزگا ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، بەنیسبەت چالاکی ئەندامان و هاوکارانی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، لە کاتی بڵاوبوونەوەی ئەو بەیاننامەیدا، ئەو ناوەندی مافی مرۆڤە هەتا کاتێکی دیاری کراو بێ وتەبێژ دەبێت.

لە درێژەی ئەو بەیاننامەدا هاتووە کە: هەنوکە ڕوانگە، بیروبۆچوون، بەیاننامەکان و ڕاگەیەندراوەکانی ئەو ناوەندە لە ڕێگای”ماڵپەڕی ئینسانیت” ناوەندی زانیاری گەیاندنی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان بڵاو دەکرێتەوە و دەخرێتە بەردەم بیروڕای گشتی خەڵک.

ئیجلال قەوامی، ڕۆژنامەوان و چالاکی مافی مرۆڤ، ماوەی ٨ ساڵ بوو ئەرکی وتەبێژی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستانی بەئەستۆوە بووە و لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا چەند جارێک لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتیی و دادوەرییەکانی حکوومەتەوە بانگهێشت و لێپێچینەوەی لەگەڵ کراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت