وتووێژی ژووری ڕاوێژ لەگەڵ مەسعوود ئەڵماسی/ زۆرداری لەسەر یارسانەکان

0
763

خوێنەری هێژا:

بابەتی بەردەستت، یەکێکی تر لە زنجیرە وتووێژەکانی گەورە ژووری ڕاوێژە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تلێگرام کە لە ڕێکەوتی ١١ی ڕەشەممەی١٣٩٤ (٢٠١٦) لەگەڵ بەریز مەسعوود ئەلماسی چالاکی سیاسی و بواری مافی کوردانی یاری و بە پێشکەشکاری بەڕێز ئیمان مورادوەیسی، و سیاسی  لەسەر مژاری (کێشەکانی کوردانی یارسان لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا) ئەنجام دراوە.

ڕاوێژ: دەمهەوێ بەو شێوەیە بڕۆمە ناو باسەکەوە کە یارسانەکان کوردستان خۆرهەڵات بۆچی ئەوەندە لەژێر گوشار و سەرکوتدان؟

ئەڵماسی: هاوڕێیانی خۆشەویست بەر لەوەی کە بچیمە سەر ئەو باسە جی دیرێ چەند خەتێگ لەبارەێ ئیدئولوژی و جەهانبینی ئایین یارسان باس بکردرێت. ئائین و جەهانبینی یاری هەروەک وە ناوەگەی دیارە لە سەر دووستی و بەرابەری و ئاشتی بۆ هەموو خەڵکانی جیهان دەسوەپێ کریاس و ڕێڕەوەیل ڕاستەکانی ئەو ئائین یا دینەش کە له‌ دەقە موقەدەسەگان یارسان ناو دیرن لە درێژەی مێژوودا هەموو هەوڵیان لەسەر وەڕێوە بردن

مەسعوود ئەڵماسی
مەسعوود ئەڵماسی

و بەرابەری و ئاشتی بووە.  یارسان وە بوونەی هەبوونی ئی ڕوانگە ئازادیخوازانەی، هەمیشە و تەنانەت لەدوای وەسەرکار هاتن حوکوومەت دینی جومهووری ئیسلامی دایم لە ژێر فشار و سەرکوتا بیە .

ڕاوێژ: له کاتیکدا ئەم سەرکوتانه بوونی هەیه، هەڵوێستی کوردانی یارسان له بەرانبەر ئەو گوشارانه چی بووه؟

ئەڵماسی: هاوڕێیان ئائین یاری بەبوونەی وەسڵ بین وە کولتوور کۆنی کوردەواری دایم هەوڵی لە بان ئەوە بیە ک ئەمانەتدار و بەڕێوەبەر بایەخەیل ئەو کولتوورە بێت، بەڵام چون لە ئێران چالاکی لەسەر کولتوور لەلایەن حکوومەت وەسەختی

سەرکوت کریەید، یارسان لەم ڕێگایەوە دەتوانم بۊشیم فرەترین زەربە و لەتمەی دیتووە. نەک تەنیا لە ڕێگای لە دەس داین ئەرزشەیلی بەڵکە وە بار نرخ داین و خەفەت خواردن. هەروەک گشت هاۆڕێیەل زانن ئەگەر کولتووری کوردەواری لە گیچەڵەیل مێژووددا توانستیە ئەرزشەیلێ لەدەست نەدات، وەبان خفەتەیل و سەرکوت بینەیل و ئاوارگیەیلێک بیه‌ ک یارسانیەیل و هەیجووره‌ ئائینەیل کۆن کوردی کیشانە و دینە

ڕاوێژ: ئیمه بینیومانه که خەڵکانێک لە یارسانەکان له هەڵویستەکانیاندا پەنا بۆ خۆسوتاندن لەپێش مەجلیسی کۆماری ئیسلامی ئیران بردووه، ئایا ڕێبەری یارسان لەوکاتەدا که محەممەد قەنبەری خۆ سوتاند ڕێگەچارێکی بۆ ئەوەی که گەنجەکانی یارسان لەوه زیاتر لەناو نەچن گرتۆتە پێش؟ هەڵوێستی بەرەی دیموکراتیکی یارسان لەو پێناوەدا چی بووە؟

ئەڵماسی: هاوڕێیان، یارسان لە یەکەم ساڵەیل دامەزراندن کۆماری ئێسڵامییەوە دایم وەبۆنەیێ هەبوونی دین یاری لە فرەیێگ لە مافەیل مرۆڤی خۆی بێبەش کریاس. لەسەر گێچەڵەیل و حەقکوشیەیل

ئیمان مورادوەیسی
ئیمان مورادوەیسی

ێگ وە خەڵک یارسان کریاس کە زۆرن و ناکریێ لە ئەم کاتە کەمەدا زووربەێان ناو ببەین، بەڵام ئەگەر بتوایم بڕێگ لە لێیان ناو بوەیم دەکرێ ئەمانەی خوارەوە دەست نیشان بکەین:

۱ . دایم وەنییەت تواندنەوەی کولتووری و ئائینی لە ژێر فشار بیمنە و ئەرزشەیل کۆن و گرنگ کولتووری و ئائینیمان وە هاریکاری مدییایەیل و ڕسانەیل دەوڵەتی و نادەوڵەتی پێچەوانە و خورافی نیشان دانە.

۲ . لە نووسراوەیل و گۆڤاره‌یل و هەروا تریبوونەیل مزگەفتەکان و دەنگ و ڕەنگی ئێران بوختانەیل ئەخلاقی و تەنانەت نامووسی وە یارسان دەن، بێ ئیە کە حەق وڵامداین و پاراستن وە پێمان بدرێد .

۳ . سەرەڕای ئیە کە یارسان لە دوای موسەڵمانەکان گەوراتەرین کوومەڵگای دینی ئێرانە بەڵام وەداخەوە لە هەبوون نوێنەر لە مەجڵس بێبەشن .

٤ . پەیدا کردن کارەیل دەوڵەتی ئەڕاێ خەڵک یارسان پەیوەستە وە دەست کێشانیان وە کولتوور و ناسنامە و ئائینیانە .

و …تاد.

هاوڕێیەل، ئەگەر بتوایم لە سەر گیچەڵەیل باس بکەیم وەداخەوە گشت کات وتوێژمان گەرەکە بنەیمنە سەر ئەو باسە. بەڵام یارسان سی و هەفت ساڵە لە ژێر ئی گیچەڵەیله خەریکە بەدەستی نەزانی و تەعەسوب سەرکوت کریەید .

لە ساڵ نەوەدودووی هەتاوی لەدوای ئەوە کە بەرپرسەیل زیندان هەمەدان وە زۆر دەست وە تراشین سمێڵ یەک یارسانی کە هێمای زاهیری یارەیل یارسانیە وە ناوی کەیوومەرس تەمەناک دەن و دواتر دەست دەکەن وە دەست وەسەر کردنی بێ دەسکەفت یارەیل هەمەدانی،  یارێگ لە یارسان وە ناو حەسەن ڕەزەوی دەس وە خۆ سزانن لەپێش فەرمانداری هەمەدان دەید . ئی بزاڤە ک شەهید ڕێگای یاری، حەسەن ڕەزەوی وەڕێوەی برد خوەی بیە هەوڵدەر جەریانێگ ناڕەزایەتی وە نوایێ حەقکوشیەیل و تەوهینەیلێگ ک لە درێژی تەمەن کۆماری ئێسڵامی دژ وە یارسان وە ڕێوە چووە، لە دوای ئەو یارێگتر وە یارسان سەحنە وە ناو شەهید نیکمەرد تاهیری ئەو مەشغەڵ و ئاڵاێ ئازادیخوازیە جارێگتر وە نوای فەرمانداری هەمەدان هەڵوڕان و خوێنی خوەی کردە سووتەمەنی ئی چرای مافخوازییە .

ڕاوێژ: رێبەرانی ئایینی یارسان وەکوو سەیید نەسرەدینی حەیدەری  چ هه نگاوێکی هەڵهێناوه بۆ ئەم هەموو زوڵمه که له یارسان دەکرێ  به لەبەر چاو گرتنی ئەوەی که دەسەڵاتو هێزێکی زۆری هەیه؟

ئەڵماسی: هاوڕێیان من وەکوو ئەندامێگ بچووک وە یارسان وەبوونەی زانستەیل و بایەخەیل دینیمان ڕێز و حورمەت و ئەدەب دیرم ئەڕا گشت پیرەیل و گەورایەیل ئائینی و دینی یارسان کە وە بوونەی باوگانه‌وه‌ ئیسە وەلێیان وەکوو ڕێبەر یارسان ناو دەبردرێت، بەڵام چون لە جەهانبینی یاری زانیاری و ئاگاهی و حەقخوازی گرنگە، ڕام یەسە کە ڕێبەر یارسان دەبێ کەسێگ بێت کە لە گشت کارەیل و چارەسەرەیلێگ کە ئەڕاێ چارەسەر کردن گیچەڵەیل ئەو کۆمەڵگایە وەڕێوە چوود لانیکەم هەنگاوێگ وە گشت کۆمەڵگا لە نواتر بێت، بەڵام بەداخەوە لە درێژەی ئی حەقکوشیەیل و نابەرانبه‌ریه‌یلە کە لەحەق یارسان وەڕێوە چووە، جیا لە نامە نویسانن و سکاڵا کردنەیلێگ کە هیچکامیان وە دەسکەفت دیاریێگ نەگەیشتوون هەنگاو و هەوڵێگی تر لە ئەو پیرەیل نازار و خۆەشەویستە نەبینراوە.

ڕاوێژ: دیاره خەڵکی یارسان لەو شار و ناوچانە که لێی دەژین خەڵکی دیکه و  ئەدیانی جۆرواجۆریش لەو ناوچەیە دەژین، ئایا کێشەیەک لە نێوان یارسانیەکان و خەڵکی تر، بۆ نموونە مسوڵمان و یارسان، نایەتە ئاراوە؟

ئەڵماسی: ئائینی یاری، ئائینی هاوڕێی و ئاشتیە و بەو بۆنەشەوە یارەیل لەهەر ناوچەیێگ کە دەژین وە شوون دووسی و هاوژیانی بێ شەڕ لەگەڵ گشت ڕێڕەوەیل دینەیلێگ ترن .

ڕاوێژ: بەڕای ئێوه لەم ڕووداوەی شائاباد چ شتێک بووه به هاندەری ئەوەی کە هێرش بکرێته سەر جەمخانه و بێ ڕێزی بکرێ به خەڵکی یارسان؟ ئەم ڕووداوه دوابەدوای هەڵبژاردنەکان هاته پێش ئایا پێوەندی به هەڵبژاردنەوە بوو یان ئەمه ڕووداوێکی جیاواز بوو؟

ئەڵماسی: لەسەر گیچەڵێگ کە لەو ئاخرە دوای هەڵبژاردنی مەجڵس شەورای ئیسلامی پێش هات، توانیم چەند هاندەر ناو بوەیم. یەکەم: بناغەی گشت گیچەڵەیل لەسەر هەڵبژاردن ئیەسە کە وەداخا هەروەک وتم یارسان نوێنەرێگ تایبەتی ئەڕا خوەی نەیرید. ئی گیچەڵە بیەسە هۆکار ئەوەی کە یارسان هەمیشە وە حەسرەت و داخا تماشای هەڵبژاردن بکات.

لە شوون ئیانە وەداخا گەورایەیل سوننەتی یارسان کە من خوەم حورمەت ئەڕایان دیرم وە خیاڵ وە دەست هاوردن کەمترین دەسکەفتەیل لە هەڵبژاردن بۆ یارسان چوونە ناو مەیدانێگ کە هیچ سوودێگ ئەڕاێ کۆمەڵگای یاری نیە. ئی دەست نیشان کردن کاندیدا لەلایەن ئەو عەزیزەیلە هەمیشە بوودە هۆکار گێچەڵەیلێگ ئەڕا یاران و دەسپیچک دەیدنە ئەوانە کە وە شوون سووژەیێگ ئەڕای دوودەستەیی خستن وە ناو خەڵک کورد.

ڕاوێژ: وه کوو  یارسانیەک چ ڕەخنەیێکت و چ پێشنیارێکیت هەیه بۆ حزبەکانی کوردستان؟

ئەڵماسی: من وەجێی خوەم دەس خوەشی دیرم وە گشت چالاکەیل ڕاسکانی کولتووری و نەتەوەیی کوردەواریە کە جوور برایێگ هاوپشت لە کات سەختیا هاوپشتی وە یارسان کەن، جیا لە ئیەیشە لێیان چاوەڕوانی نەیرم و نەشبووە. بەس وەک برایێ بوچک گشت لایەگ، توام پێشنیارێگ ئەڕای گشتیان دابنەم. هاوڕێیان جیهان ئیمڕۆ جیهان پەیوەندی و ئاگادارییە ئەگەر وەناو هەڵبژاردن هەواڵ و پێشهاتەیل خودای نەکەردە ئێشتبایێگ بکەیم جیا لە ئیە کە زوو گشت لایەک ئاگادار بوون بەڵام باوەڕی بیسەرەیل و بینەرەیل وەکیس دەیم. لە ئی چەن ڕووژە هەواڵەیلێک لە مێدیاکان بڵاو کریا ک کەمێگ هەڵەی تێدایە.

ڕاوێژ: دوا پرسیارم له بەڕێزیان ئایا له پارێزگای کرماشان که ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئەو پەڕی توانای خۆی بۆ تواندنەوەی ئەو پارێزگایه بەکار دێنێ و یارسانیش که دینێکه به تەواو مانا کوردی و هەڵقوڵاوی کوردستانه، ئەم هەوڵانەی ڕژیم تا چ ڕاده‌یەک کاریگەر بووه لەسەر کوردانی یارسان؟

ئەڵماسی: کاکە گیان ئەگەر بویشم کاریگەر نەبوو ڕاستم نەوتووە و چوون یەکێ لە ئەسڵەیل یاری ڕاستیە لە توانم نیە ئەو چشتە بوشم. بەڵام یەکێ لە تواستنەیل کۆڕ هاوویری چاڵاکان یارسانیش مافی پەروەردەی مناڵەیل یارسان وە زوان کوردی کە زوان نەتەوەیی و ئائینیمانە بیە. ئی گیچەڵە لە لایەن حکوومەت وەناو پرسەیل ئائینی یارسان وە شێوەی وە حاشیە بردن ڕیشەی کوردیی ئی ئائینە خوەی نیشان داس کە دەرفەت باس لە سەری نیە .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.