پاش به‌دواداچوونی ڕۆژی كورد ڕوون بۆوه كه ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو واته ٦ی ئابان ، یاری له نێوان دوو تیمی سامنولحهجی خوراسان و شاره‌داریی ورمێ له ساڵۆنی مێهرانی مه‌شهه‌د به‌ڕێوه ده‌چێ ، و یاریه‌كانی ورمێ ته‌نیا له ساڵۆنی غه‌دیر به‌ڕێوه ده‌چن و یاری دواتر كه له ورمێ به‌ڕێوه ده‌چێ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ ئابان ، خه‌زه‌ڵوه‌ر له نێوان دوو تیمی شاره‌داریی ورمێ و سایپای ئه‌لبورز به‌ڕێوه ده‌چێ
به پێی هه‌واڵه‌كانی گه‌یشتوو به ڕۆژی كورد رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو له كاتی یاریی والیباڵی دوو تیپی بانكی سه‌رمایه‌ی تاران وشارهداریی ورمێ له یاریگای غه‌دیر لایه‌نگرانی شاره‌داریی ورمێ كه پێكهاتبوون له توركه ئازه‌ریه فاشیسته‌كان ، بێ‌ڕێزیان به یه‌كێك له یاریزانه كورده‌كان كردووه
له كاتی یاریه‌كه دا بنه‌ماڵه‌ی یاریزانی كوردی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد واته فه‌رهادی پیرۆت‌پوور به جلوبه‌رگی كوردیه‌وه له یاریگا ئاماده بوون و ئه‌وه‌ش تووڕه‌یی توركه ئازه‌ریه‌كانی لێكه‌وتبۆوه و هه‌ر وه‌ك له‌م فیلمه دا دیاره به دروشم دان بێڕێزی به بنه‌ماڵه‌ی فه‌رهاد و به گشتی به جلوبه‌رگی كوردی ده‌كرێ ،
ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه و دژ كرده‌وه‌ی كورده‌كانی به تایبه‌تی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان لێكه‌وتۆته‌وه و له‌و پێوه‌ندییه دا چه‌ندین كه‌مپه‌ین وه‌ڕێخراوه و داوا كراوه كه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ابان كاتژمێر ٥ی ئێواره له ساڵۆنی مێهرانی ورمێ خه‌ڵك به جلوبه‌رگی كوردیه‌وه له‌و یاریگایه ئاماده ببن ، ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه :
پاش به‌دواداچوونی ڕۆژی كورد ڕوون بۆوه كه ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو واته ٦ی ئابان ، یاری له نێوان دوو تیمی سامنولحهجی خوراسان و شاره‌داریی ورمێ له ساڵۆنی مێهرانی مه‌شهه‌د به‌ڕێوه ده‌چێ ، و یاریه‌كانی ورمێ ته‌نیا له ساڵۆنی غه‌دیر به‌ڕێوه ده‌چن و یاری دواتر كه له ورمێ به‌ڕێوه ده‌چێ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ ئابان ، خه‌زه‌ڵوه‌ر له نێوان دوو تیمی شاره‌داریی ورمێ و سایپای ئه‌لبورز به‌ڕێوه ده‌چێ
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه دا فایلێكی ده‌نگی به ناوی فه‌رهاد پیرۆت پور وه‌رزشكاری كورد، بڵاو بۆته‌وه له‌و تۆماره ده‌نگییه‌ی كه له توره كۆمه‌لایه‌تیه‌كان بلاو كراوه‌ته‌وه پیرۆت پوور سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه‌ی نیو وه‌رزشگای ورمی ده‌لیت:”
ئه‌وه‌نده‌ی ناره‌حه‌تم. نازانن دوینی چی‌یان لیكردین له‌و سالۆنهی. نازانم بۆ ئه‌و هه‌موو جنیوو بیحورمهتیهیان به میلله‌تی كورد كرد كه به هیچ میلله‌تیك نه‌كراوه. له دوینی شه‌وه له ناره‌حه‌تی دا خه‌وم لی نه‌كه‌وتووه
ئه‌و حه‌فته‌یه ده‌چینه‌وه ره‌زاییه، ته‌نیا به لیباسی كوردی ده‌چینه‌وه رهزاییهو ئه‌گه‌ر بمكوژنو سه‌رم ببرن هه‌ر ده‌چمه‌وه ره‌زاییه.
لینكی داواكاریی فه‌رهاد پیرۆت پوور
له لایه‌كی دیكه‌وه له لاپه‌ڕه‌ی فه‌یس بووكی لایه‌نگرانی والیباڵی مه‌هاباد ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك به ناوی فه‌رهاد پیرۆت‌پوور بڵاو كراوه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه كه ئه‌و فایله ده‌نگییه پێوه‌ندی به‌وه‌وه نییه
هه‌روه‌ها چالاكی سیاسیی كورد عه‌بدوڵڵا حیجاب له پێوه‌ندی به‌و ڕووداوه به‌م چه‌شنه له لاپه‌ڕه‌كه‌ی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی :
نابێ ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی ورمێ بە کەم بگیرێ. بە داخەوە هەڵوێستی ڕەگەزپەرستانە، بەرزکردنەوەی سەمبولی گورگە بۆرەکان یا سەمبولی پارتی نەژادپەرستی مه هه په کە دوو قامک بە نیشانەی گوێ گورگە، بە پانایی بە سەر بەشی هەرە زۆری ڕێکخراوە ئازەرییەکان دا زاڵە. ئەو شێوە هەڵوێست دەربڕینانە، لە سبەڕۆژی گۆڕانی سیاسی ناوچە دا دەبنە کردەوە و بەرۆکی ناوچەکەمان دەگرن.
تەنیا ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی ئەو مەترسیەش، هەڵوێستێکی یەکگرتوانەی هەموو پارت و لایەنە کوردییەکان و دیالۆگی چێکەر لە نێوان پێشەنگانی کورد و ئازەربایجانیدایە. ڕووناکایی دوورە دیمەنی هەر دوو هیواش زۆر کزە، بە داخەوە. من بە جیددی نیگەرانی داهاتوویەکی پڕ لە کێشە، ئاریشە و ئاڵۆزیم. بۆیە هیواخوازم کە هێزەکانی کوردی ڕۆژهەڵات گڕ و تینێکی جیددی بدەن بە ڕەوتی دیالۆگی نەتەوەیی و پێکەوە کارکردن.
ئەو وێنەیەی مەحموود چێهرەگانی سەرۆکی ڕێکخراوی بزووتنەوەی وشیاری نەتەوەیی باشووری ئازەربایجان کە لە ڕێکخراوی یوو ئێن پی ئۆ ش دا ئەندامە و هاندەری سەرەکیی دژبەری گەلی کورد و کێشەی ئەم دواییانەی ورمێ یە، لە ماڵپەڕی فەرمی ئەو ڕێکخراوە وەرگیراوە.
پێویسته بگوترێ پارێزگای ورمێ كه له ئه‌ده‌بیاتی كاربه‌ده‌ستانی ڕژیمی ئیسلامیی ئێران دا به ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ناوی نراوه زیاتر له ٦٥ له سه‌دی دانیشتوانه‌كه‌ی له نه‌ته‌وه‌ی كورد پێكهاتووه