هەڵۆکانی زاگرۆس نیشتمانفرۆشێکی خەڵکی سنەیان لە بانە، سزا دا

0
2499

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی “هەڵۆکانی زاگرۆس”، شەوی چوارشەممە ١٧ی ١٣٩٥ی هەتاوی، یەکێک لە نیشتمانفرۆشەکانی شاری سنە، بە هۆی خیانەت بە گەل و نیشتمان، سزا دراوە.

هەڵۆکانی زاگرۆس لەمبارەوە ڕایانگەیاندووە کە “نەبی مەجیدیان”، خەڵکی شاری سنە، سەرەڕای چه‌ند جار وریاکردنه‌وه‌ی له‌مه‌ر ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌ خۆفرۆشی و خه‌یانه‌ت به‌گه‌ل و نیشتمان و بە هۆی بەردەوامبوونی لە ئازاردانی هاونیشتمانیان، لەلایەن هەڵۆکانی زاگرۆسەوە، سزا دراوە.

هەڵۆکانی زاگرۆس ڕایانگەیاندووە کە ئەو بەکرێگیراوە‌ لەناو ڕیزی جاش و پاسداره‌ دژی گه‌لییه‌کانی ناوچه‌ی بانه، خەریکی خزمەت بە ڕژیم و نیشتمانفرۆشی بووە.

لە ماڵپەڕی فەرمیی هەڵۆکانی زاگرۆسدا هاتووە کە؛ “ناوبراو‌ “به‌رنیر”ایه‌تیی دووهه‌می(جێگری گورووهی زه‌ربه‌ت)‌ـی ڕێژیمی له بانه پێ ئەسپێردرابوو”.

هەروەها لە بەشێکی دیکە ئەو ڕاپۆرتەی هەڵۆکانی زاگرۆس‌دا هاتووە کە؛ ئەو مۆرەیەی ڕێژیم له‌ هیچ جۆره‌ ئازار و ئه‌زه‌یه‌تێکی خه‌ڵک خۆی نەدەبوارد و له‌ به‌ر خۆش خزمه‌تی و به‌رماولێسی بۆ ڕاوه‌دوونانی خه‌ڵکی نیشتمان خۆشه‌ویست هەر کارێکی دزێوی دەکرد.

هەڵۆکانی زاگرۆس باسیان لەوە کردووە که ئەو خۆفرۆشەیان لە گه‌ڕه‌کی”فەننی حیرفه‌ی”ـی شاری بانه‌  سز داوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت