هەڵمەتی تویتێری بۆ مەحکووم کردنی بێ ڕێزی کردنی “ترێزا می” بەنەتەوەی کورد

0
1050

لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا، ترێزا می، لە کاتی چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیە، کوردی بە تیرۆریست لە قەڵەم دان، چالاکانی کوردیش وەک دژکردەوە، هەڵمەتێکی تویتێری بەڕیوە دەبەن.

ڕۆژی کورد: کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی و سیاسیی کورد، لە بانگەوازیەکی کورتدا بە بڵاو کردنەوەی هەشتەگ و وێنەیەک، داوایان لە سەرجەم کوردستانیان کردووە، لە شەوی یەکشەمە ٢٠ی مای بەرانبەر لەگەڵ ٣٠ی بانەمەڕی ٢٧١٨ی کوردی، لەو هەڵمەتە تویتێریەدا بەشداری بکەن.

ئەو هەڵمەتە تویتێریە بە هەشتەگی #MayMustApologizeTheKurds واتا دەبێ می داوای لیبوردن لە کورد بکا، بەڕێوە دەچێ.

چالاکنی کورد داوایان کردووە، چالاکیەکە لە کاتژمێر ٧ی شەو تا ٩ی شەو بە کاتی ئوروپای ناوەندی کە دەکاتە ٠٩:٣٠ خولەک تا ٢٣:٣٠ خولەک بە کاتی کوردستانی ڕۆژهەڵات، ئەو هەڵمەتە تویتێریە بەڕێوە بچێ.

چالاکانی کورد داوایان کردووە بە مەبەستی باشتر دەنگدانەوە و کاریگەریی زیاتر، هەڵمەتە تویتێریەکە تەنیا لەو کاتەدا بەڕێوە بچێ و هەوڵ بدرێ لە ڕایەڵەی کۆمەڵایەتیی تویتێر بکرێ.

ئەو دەقە ئینگلیسیەش وەک پێشنیار خراوەتە ڕوو:

#MayMustApologizeTheKurds
A democratic country’s Leader should know how to speak and not dance with racist and fascists. Theer is no #Kurdish #terrorism, the #Kurds are’nt #terrorists. There is a #Kurdish #question and #terrorism against #Kurdish people, supported by dictators.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.