هەڵبژاردنەکانی شارەداری ئه‌ستەمبووڵ : ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوو به‌رهه‌ڵستكاری نوێی ئەردۆغان

0
623

ڕۆژی كورد :
بڕیار وایە هەڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی شارەدارییەکانی ئه‌ستەمبووڵ، گەورەترین شاری تورکیە سبەینێ یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی حوزەیران دووبارە بەڕێوەبچێت. لێرەدا پرسیار ئەوەیە ئایا ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوو بەربژێری لایەنی دژبەران کە جاری پێشوو براوە بوو ئەتوانێت جارێکی دیکە ئەو پۆستە بە دەست بهێنێت و ببێتە خاوەن زۆرینەی دەنگەکان؟ دەرەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنە شاری ئه‌ستەمبووڵ تێپەڕ دەکات و کاردانەوەی زۆری بۆ هەموو شارەکانی تورکیە دەبێت.

شەش مانگ پێش ئێستا زۆر کەس تەنانەت ناوی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوو کە شارەداری یەکێک لە گەڕەکە مامناوەندییەکانی شاری ئەستەمبووڵ بوو نەبیستبوو و نەیاندەناسی. بەڵام دوای هەڵبژاردنی دەوری یەکەمی شارەدارییەکانی تورکیە ناوی ئەم سیاسەتوانە تەمەن ٤٩ ساڵەی دژبەری دەوڵەت لە هەموو شوێن و شارەکانی تورکیە دەبیسرێت. دژبەرانی دەوڵەت وەکوو کەسێک چاو لە ئیمام ئۆغڵوو دەکەن کە ئەتوانێت ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە، کە زۆر کەس وا ئەزانن لە شکان نایەت، دەرئەنجام تێکی بشکێنێت.
خۆشەویستی و ناسراوی ئیمام ئۆغڵوو کە ئەندامی پارتی کۆماریخوازی جەماوەری تورکیایە، لە مانگی دێسمبەری ڕابردوو کە هاوکات لە هەڵبژاردنەکانی ناوخۆیی تورکیە وەکوو پاڵوێراو بۆ شارەداری ئەستەمبووڵ خۆی بەربژێر کرد دەستی پێکرد و زۆر بە خێرایی جێگەی خۆی لە دڵی جەماوەر دا کردەوە. هەڵبژاردنی شارەدارییەکانی تورکیە لە ڕێکەوتی ٣١ی مارچ ئەمساڵ بەڕێوە چوون. بەڵام وەک ئاگادارین ئاکامی هەڵبژاردنی شاری ئەستەمبووڵ پووچەڵ کرایەوە و گەیشتە دەوری دووهەم.
دروشمەکانی بەربژێر بوونی ئەم سیاسەتوانە کە بەردەوام بە شێوازێکی نەرم و لە سەرخۆ ئەدوێت، بەڵێنی بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ گەندەڵی و لە ناوبردنی دووبەرەکی و ناتەبایی حازر لە کۆمەڵگای تورکیادایە. دەرئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە تێکشکانی زەق و بەرچاوی پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشەپێدان بە ڕێبەرایەتی ئەردۆغان بوو. پارتی خاوەن دەسەڵات نە تەنیا شارەداری ئانکارا پێتەختی وڵاتی تورکیای لە دەستدا، دەرئەنجامی ژماردنی دەنگەکان لە ئوستەمبووڵ کە گەورەترین شاری تورکیایە و ڕێژەیەکی بەرچاوی ١٥ ملوێن دانیشتووی هەیە، دەرخستەی سەرکەوتنی باوەرپێنەکراوی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوو بەربژێری پارتی کۆماریخوازی گەلی دەکرد.
دوابەدوای ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و ڕۆژێک دوای دەرکەوتنی دەرئەنجامەکان و ئاشکرابوونی ئاکامەکان لایەنگرێکی سەرچەوتی ئەردۆغان لە وتووێژی لە گەڵ ناوەندی هەواڵنێری بی بی سی بەشی تورکیە باسی لەوە کرد کە ئەمە ناتوانێت ڕاست بێت، شاری ئەستەنبووڵ قەڵای بەرگری ئێمەیە. دوای ماوەی ٢٥ ساڵ دژبەرانی دەوڵەت توانایی ئەوەیان بێت دەسەڵاتی شارەداری ئەستەمبووڵ بۆ جارێکی دیکە بە دەستەوە بگرن، یا لانیکەم لە سەر ئەو بڕوا بوون.
بەڵام دڵخۆشی دژبەرانی دەوڵەت زۆری نەخایاند و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیە لە سەرەتای مانگی ئایار دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکانی شاری ئەستەمبووڵی پووچەڵ ڕاگەیاند. ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە دوابەدوای پشکنین و بەدواداچوونی ناڕەزایەتی دەربڕینی بینالی یڵدریم، سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیە و پاڵوێراو و بەربژێری ئێستای ئەردۆغان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی شارەداری ئەستەمبووڵ کە بانگەشەی ئەوەی کردبوو دەنگەکانی دزراوە هاتە ئاراوە. ئەنجۆمەنی باڵای هەڵبژاردنەکان بڕیاری بەڕێوەچوونی دووبارەی هەڵبژاردنیان بۆ سەرۆکایەتی شارەداری ئەستەمبووڵ دەرکرد کە بڕیار وایە سبەینی یەکشەممە ٢٣ی حوزەیران بەڕێوەبچێت. ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوو بەربژێر لایەنی دژبەر لە سەر ئەو بڕوایە کە ئەم فەرمانە ململانێی سیاسی هەیە. هاوکات بەرپرسانی باڵای یەکیەتی ئۆروپاش لە گەڵ ئەم بیروباوەڕەی ئیمام ئۆغڵوو هاوڕان و لە بڕیاری دووپاتکردنەوەی هەڵبژاردن بە توندی ڕەخنەیان گرتووە.
گرینگی ئەستەمبووڵ لە سیاسەتەکانی تورکیە تا ئاستێکی زۆر بەرچاو ئاشکرایە. بەشێکی زۆری بەرهەمی ئابووری تورکیە پەیوەستە بەم شارەوە یانی زیاتر لە وڵاتانی پۆرتەقاڵ و یوونان و میسرەوە. هاتنی کۆچبەران لە شارەکانی دیکەی تورکیە بۆ ئەستەمبووڵ بە هیوای ژیانێکی باشتر بووەتە هۆی ئەوەی دوای ساڵەکانی ١٩٦٠ی زایینی تا ئێستا جەماوەر و دانیشتوانی ئەم شارە تا ١٠ هێندە زیاد بکات و شاری ئەستەمبووڵ ببێتە پارچەیەکی جیهانی  لە وڵاتی تورکیە. لەوانە ئەتوانین ئاماژە بە وتەیەکی ئەردۆغان بدەین کە ماوەیەک پێش ئێستا وتبووی هەر کەس بە سەر ئەستەمبووڵ دا سەرکەوێت وەکوو ئەوە وایە سەرکەوتبێت بە سەر تورکیادا.
ئەم ڕادەربڕینەی ئەردۆغان پێکهاتەی ئەزموونی ڕابردووی جەنابیانە کە پێشتر لە ساڵی ٢٠٠٢ی زایینی پۆستی سەرۆکایەتی شارەداری ئەستەمبووڵ بەدەست بهێنێ و زاڵ بێت بە سەر ئەرکەکانی دەوڵەتی تورکیەدا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.