هەڵبژاردنی پارلمانیی تورکیە دەستی پێکرد

0
880

٢٥یەمین خولی هەڵبژاردنەکانی پارلمانی حکوومەتی تورکیە بۆ پێکهێنانی ٦٣یەمین کابینەی حکوومەت ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر ٨ی سەر لەبەیانی دەستی پێکرد.

لەهەڵبژاردنەکانی تورکیەدا ٢٠ پارتی سیاسی و ١٦٥ نوێنەری سەربەخۆ بۆ بەدەست هێنان و پڕکردنەوەی ٥٥٠ کورسی پارلمان لەرەکابەریدا دەبەن.

لەناو ئەو ٢٠ پارتەدا چوار پارتی سەرەکیی داد و گەشە پێدان”ئاكەپە”، پارتی گەلی کۆماریی “جەهەپە”، بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستی تورکیە”مەهەپە” و پارتی دێمۆکراتیکی گەلان “هەدەپە” وەبەرچاو دەکەون.

پارتی داد و گەشەپێدان لە هەوڵی ئەوەدایە کە ٣٣٠ کورسی بەدەست بێنێت و لەئەگەری بەدەست هێنانی ئەو رێژەیە دەتوانێ یاسای بنەڕەتی تورکیە بە مەبەستی هەموارکردنەوە بخاتە دەنگدانی گشتییەوە.
بۆ ئەو هەڵبژاردنە ١٧٢ هەزار و ٦٨٧ سەندووقی دەنگدان لەبەر چاو گیراوە و زیاتر لە ٥٣ ملیۆن و ٧٦٥ هەزار كەس لەناوخۆی توركیە دەنگ دەدەن.

تەنیا لەدوو پاریزگای ئیستانبوڵ و ئەنکارا نزیک بە ١٤ ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانی هەیە. سێ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دەنگ تایبەت بە ئانکاران و لەو پارێزگایە ١٢ هەزار سەندووقی دەنگدان داندراوە.

لە دیلوک(غازی عه‌نته‌پ)، روحا و دیاربەکریش( ئامەد) کە بە گەورەترین پارێزگا و شارەکانی کوردنشینی تورکیە دێنە ئەژمار دەنگدان دەستی پێکردووە و ئاکەپە و هەدەپە بە چاوی ستراتیژییەوە دەرواننە ئەو شوێنانە و بۆ بەدەست هێنانی دەنگەکان لەرەکابەریدان.

سێ پارتی “هاکپار”، “هودا پار” و ” هەدەپە” وەکوو حیزبی کوردی پالێوراویان بۆ هەڵبژاردنەکان هەیە.

بەپێی یاسای ساڵی ١٩٢٤ی تورکیە هەر پارتێک پێویستە لەسەدا ١٠ی دەنگەکان لە تورکیە بەدەست بێنێت و ئەگەر ئەو رێژەیە بەدەست نەهێنێت ناتوانی لە پارلمان کورسی هەبێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت