هەڕەشە لە فرۆشەرانی کەل و پەلی سەتەلایت لە کرماشان

0
819

جێگری کار و باری کۆمەڵایەتی هێزە ئینتزامییەکانی پارێزگای کرماشان باسی لە هەبوونی گەڵاڵەیەکی نوێ بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ بڵاوکەرەوە و فرۆشەرانی کەل و پەلی سەتەلایتی کرد و کوتی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەو کەسانە لە سەرەکیترین کارەکانی ئێمە لەوەی بەدواوە دەبێت.

محەممەدڕەزا ئاموویی سەتەلایتی بە هۆکارێک بۆ ڕووخانی بنەماڵە و گەنجان زانی و گوتی: لەوە بەدواوە لەگەڵ بڵاو کردنەوەی هەر جۆرە کەرستەیەکی سەتەلایت، زۆر بە تووندی دەجووڵێینەوەو سزایان دەدەین.

ناوبراو هەروەها داوای لەسەرجەم بنەماڵە و دام و دەزگاکانی تر کرد کە یارمەتیان بدەن و کوتی: کەم کردنەوە و بنەبڕ کردنی سەتەلایت، پێویستی بە هاوکاری بنەماڵەکان و دام و دەزنگاکانی ترە.

شایانی ئاماژەیە کە هەرچەند کۆماری ئیسلامی و بەرپرسانی حکومەتی، هەڕەشە لەسەر بنەماڵە دەکەنە پاساوی کۆکردنەوەی سەتەلایت و ڕێگری کردن لە بوونی بەڵام پسپۆڕان و تەنانەت خەڵکی ئاساییش لایان وایە کە ئەوە بیانوویەکە و بەر لە هەموو شتێک، کۆماری ئیسلامی لە وریا بوونەوەی خەڵک و پەیوەندی لەگەڵ دونیای دەرەوە و یەکگرتوویی خەڵک و هاوهەڵوێستیان لە ڕووداو و پێشهاتە کۆمەڵایەتییەکان، دەترسن.

دژبەرانی کۆکردنەوەی ماهوارە و فیلتێرینگ لە ئێران دەڵێن: باشتر وایە لە بری پێشگرتن لە بوونی سەتەلایت، ڕێگا و شوێنی تر بگیردرێتە پێش و هەروەها ئەگەرمەبەستی حکومەت سیاسی نیە، چؤنە سەرجەم تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تری وەک فەیسبووکی، فیلتێر کردووە؟

پێویستە بە ئاماژەیە کە کۆماری ئیسلامی خۆی چەندیان کاناڵی سەتەلایتی و ئاسمانی هەیە و بە چەندین زمان وەشان دەکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت