دوای ئەوەی کەسێکی هاووڵاتیی تورک بە تاوانی سیخوڕی لە شاری هامبۆرگی ئاڵمان دەستبەسەر کرا، زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو کەسە بەنیازی کوشتنی کوردە دژبەرەکانی دەوڵەتی تورک بووە.
ڕۆژی کورد: ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، رۆژنامه‌ی “بێڵد”ـی ئاڵمان هەواڵی هەوڵدانی دەوڵەتی تورکیە بۆ کوشتن و تیرۆری دژبەرانی کوردی دەوڵەتی تورکی لە دەرەوەی وڵات، بلاو کردەوە.
ڕۆژنامەی “بێڵد” لەمبارەوە نووسیویەتی: “به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له كه‌سانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و تۆمه‌تباره‌وه كه سه‌ر به ده‌زگای هه‌واڵگری توركیایه ده‌ستكه‌وتووه، ئه‌و كه‌سه به نیازی كوشتنی دوو كه‌سایه‌تی پایهبەرزی كورد بووه، یه‌كێكیان له ویلایه‌تی برێمن و ئه‌وی دیكه‌شیان له برۆكسلی پایته‌ختی وڵاتی بێلژیک ده‌ژین”.
بەپێی لێدوانی داواكاری گشتی لە كالسروه‌ـی ئاڵمان ” ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ڕابردوو له هامبۆرگ و لە کاتێکدا دەستبەسەرکراوە کە سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر شوێنی نیشته‌جێبوونی كورده‌كانی نیشتەجێی ئاڵمان و چالاكانی سیاسی و کەسانی نزیک بەوان، بووە”.
پێشتر، کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لەم چەشنە تیرۆرانەی ئەنجام داوە و دوکتور عەبدووڕەحمان قاسملوو و دەکتور سادق شەرەفکەندی، ئەو دوو ڕێبەرە کوردەی کوردستانی ڕۆژهەڵاتن کە لە دوو وڵاتی ئاڵمان و ئوتریش لەلایەن کومیتەی ٤٠٠ی سپای قودسی کۆماری ئیسلامیی ئێران، تیرۆر کراون.