هەواڵ

0
1443

نووسینی : فەرەیدوون ئەرشەدی
سێ ئاوزەنگی
سێ ئەسپی ڕەش،
تەوێڵ مارۆ،
بێقەرار و ئێجگار سەرکەش .
سێ سواری گورج و گۆڵی ” مرادخانی ” پۆش ،
کەمێ پەرۆش .
لەمەحکەمەی بەرانبەری سێدارەوە،
پیاوێکی ڕوومەت گەشی خەرمانەی نوور
لە دەور سەر و لە شان و مل، هاتە خوار و سرتەیەک و
سێ نامەی پێجراوەی سوور
خزانە پەڕ شاڵ و ئادەی،
بەرەو سێ لا،
جڵەوی ئەسپ بەرەو سی لا ..
ئەسپ و سوار و ئاوزەنگی،
ئاوزەنگی و ئەسپ و سوار،
برووسکەن و
مەشغەڵن و
گەردەلوولن .
چوار مەشغەڵ،
چوار چرای تەنیای تەنیا،
لە چوار لووتکەی دڵێکی سوورا،
دەسووتێن و پێدەکەنن
بە چاوانی لێڵی دونیا .
لەکتێبی ” بەرد”
سنە: ١٣٦٥ی هەتاوی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.