هەواڵنێرانى بێ سنور: ئێران لە ڕووى ئازادى میدیا پلەى ١٦٩ لە وڵاتانى جیهان دا هەیە

0
946

ڕێکخراوى نێودەوڵەتى هەواڵنێرانى بێ سنور کە ناوەندەکەى لە پاریس دەبێت لە ڕاپۆرتێک دا ڕەوشی ئازادی میدیاکان لە وڵاتانى دونیا تاوتوێ کرد. لەو راپۆرتەدا ئێران پلەى ١٦٩ى  لە نێوان ١٨٠ وڵاتى جیهان دا هەیە واتە تەنیا ١١ ولات لە ئێران خرابتر هەیە . لەو راپۆرتە دا هەروەها هەموو وڵاتانى ناوچە ئازادیەکانى میدیاى زیاتریان لە ئیران دا هەیە. هەروەها لەو ڕاپورتە دا هاتووە سەرەڕاى باشتر بوونى پەیوەندییەکانى نێودەوڵەتى ئێران بەڵام   ئێستاش هەر لە وڵاتانە هەژماردەکریت کە میدیا تێیدا ئازاد نیە.

لەوڕێزبەندییە دا وڵاتەکانى  فینلەند، هۆلەند، نۆروێژ، دانمارک پلەى یەکەمى هەبونى ئازادی میدیا تۆمار کراوە وڵاتى ئەمریکا پلەى ٤١ دا جێ دەگرێت.

شایانى باسە  میدیا یا ڕۆژنامەنوسێکى دژبەرى ڕێژیمى ئێران مافى ژیان و کار کردنى لەو وڵاتەدا نیە. دەزگاکانى ئەمنى و یاسای ئێران بە توندترین شێوە لە گەڵ ڕۆژنامەنوسان ومیدیاکارانى دژبەرى  هەڵسوکەوت دەکات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.