هەوار خزرزادە/ وڵامێک بۆ شیعری “خەونە نەزۆکەکانی بێهوودەیی” هاشم عەلی وەیسی

0
733

خوێندنەوە و وەڵامی هاوڕێ هەوار خزرزادە کچە شاعیری کورد بۆ شێعری خەونە نەزۆکەکانی بێهوودەیی کە بۆ هەشتی مارس نووسراوە

ئەوە بێ هومێدییەکی نگریسە
دەئاڵێتە گریمانەکانی سەرنەگرتووی بەجێماومان
گڕو گاڵی چەخماخە گرتووی پێپەتی رووحە
لە پەرامێزی نەزۆکمان سەردەبڕێ و سەر ناگرێ
ئاشکرا قەتیسم لە گرتەی قەڵپەوەبووی خرۆشانیت
زایەڵەی خەراباتیمان کۆیلەی سەهۆڵبەندانی مێشکمانە
تا بەندی بزاڤی کەروێشکە بکاتە دووجاو لە زەین دوورتر
ئێمە کەرتکراوین لە نەزۆکی
زەینمان ئاوێزانی هەتاویش بێ
گاگۆڵکەی پرێسکەیەکی قەحبە دەکەین
تا دابەزینمان سەرشۆڕانە نۆیەک بێ بەکاتی کلکەسووتەی بێدەنگی …
ئێمە سەرشۆڕانە بێدەنگین …
ئێمە …

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.