هەموو شارەکانى پارێزگاى ورمێ لە هۆڵى سینەما بێ بەشن

0
893

بێبەش بوونی شارەو پاریزگا کوردییەکان لە ئێراندا، دیاردەیەکی بەرچاوە و ئەو بێبەری کردنە لە سەرجەم بوارەکاندا دەبیندرێ. یەکێک لەو بوارانە بواری هونەرییە.

محەمەد باقر باباى بەڕیوەبەرى فەرمانگەى سینەماى پاریزگارى ورمێ لە لێدوانیکی بۆ ئاژانسی هەوالى فارس ڕایگەیاند لە هەموو پارێزگاى ورمێ ١٩هۆڵى سینەما هەىە، کە ١٦ هۆڵى شارستانەکان داخراون. تەنیا ٣ هۆڵ لە شارى ورمێ کراوەن کە بە هۆى کۆن بونیان خەڵک بە رادەى پێویست سەردانیان ناکات.

بابایی لە دڕێژەى وتارەکەى هۆى داخرانى هۆلەکانى سینەماى نەبونى ئامێرو هۆڵ راگەیاند کە هەموو شارستەکانى ئەم پارێزگایە لە هەبوونى هۆڵ بێ بەشن.

شایانى باسە سینەما یەکیک لە گرنگترین هونەرەکانە کە شوینى تایبەتى لە کۆمەڵگا دا هەیە نەبونى ئەو بوارە لە پارێزگاى ورمێ بە کەم و کورتیەکى گرنگ دادەنرێت.

پاریزگاى ورمێ بە حەشیمەتى زیاتر لە ٣ ملیۆن کەس ٤,٥ لە سەدى حەشیمەتى ئێران لە خۆ دەگرێت وگرفتى نەبونى هۆڵى سینەماى هەیە، لە بارو دۆخیکى وەها دا پرسیار لە سەر کردنەوەى سەنتەرى ڕۆشنبیرى لە شارى کەرکوک کە لەم رۆژانە  باسی گەرمى ڕاگەیاندنەکان بوو دروست دەکات.

بێبەش بوونی پارێزگا و شارە کوردستانییەکانی کوردستانی خۆرهەڵات لە حاڵێکدایە کە وزەیەکی بەرچاوی هونەری و شانۆگەری و فیلم سازی لەو شوێنانە، بوونی هەیە و تەنانەت لە ساڵدا چەندین شانۆی سەرشەقام لەو ناوچانە بەڕێوە دەچێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.