هەرێمی کوردستان ٦ بەندکراوی ڕادەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران کردەوە

0
2094

ڕۆژی کورد: حکومەتی هەرێمی کوردستانی باشوور بەپێی ڕێکەوتنی نێوان کۆماری ئیسلامی و دەوڵەتی عێراق، ٦ کەسی بەندکراو لە بەندیخانەکانی هەرێمی ڕادەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران کردەوە.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی ئیسنا، بەڕێوەبەری گشتیی هاوکارییە ناودەوڵەتییەکانی وەزارەتی دادی کۆماری ئیسلامی، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە گوتی: “بەپێی ئەو ڕێکەوتنە، حکومەتی هەرێم ٦ بەندکراوی هاووڵاتیی ئێرانی کە لە بەندیخانەکانی هەرێمی ڕادەستی ئێران کردۆتەوە”.

هەروەها کۆماری ئیسلامیش هاووڵاتییەکی عێراقی ڕادەستی ئەو وڵاتە کردۆتەوە.

تا ئێستا شوناس و تاوانی ئەو کەسانە کە ڕادەست کرونەتەوە ئاشکرا نەکراوە.

دەگوترێ ئەو کەسانە لە سنووری تەمەرچینەوە ڕادەستی ئێران کراونەتەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت