هێڵی بۆڕیی ڕاگواستنی خۆراکی پترۆشیمی پۆل دوختەر تەقیەوە

0
600

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکانی ئێران، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، هێڵی بۆڕیی ڕاگواستنی خۆراکی پترۆشیمی باشور بۆ ڕۆژئاوا لە پۆل دوختەر تەقیەوە.

دەگوترێ بە هۆی چڕ بوونی شوێنی ئەو بۆڕیە، کۆنترۆڵ کردنی ئەو ئاگرە دژوارە و تا ئێشتاش بەردەوامە.

تا ئێستا هۆکاری ئەو تەقیەنوەیە ڕوون نیە و لێدوانەکانی بەرپرسانی ڕژیم لەو بارەوە دژ بەیەکن. سوپای پاسداران، هۆکاری تەقینەوەکەی ئەمڕۆی پوڵدوختەر درزبردنی بۆڕییەکە ڕاگەیاندووە بەڵام

پێشتر فەرمانداری پۆل دۆختەر، تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی باڵهەڵگری بە هۆکاری ئەو تەقینەوەیە ڕاگەیاندووە.

بەپێی زانیاریی ڕۆژی کورد، ئەو ترۆمبیلە هەڵگری گوللـە تۆپ و هاوەن بەرە کوردستان بووە و لە ڕێگادا تایەری ترۆمبیلەکە تەقیوە و بەو هۆیەوە ترۆمبیلەکە وەرگەڕاوە و تەقەمەنییەکانی ناو ترۆمبیل لە نزیک شوێنی ئەو هێڵی بۆڕییە تەقیونەوەوە .

بەرپرسانی ڕژیم تا ئێستا خۆیان لە دانی زانیاری و باس کردن لە خەسارەکان لەمبدارەوە پاراستووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت