هێزە ئینتزامییەکان لە ناوچەی سنووری ئورمیە ٣ کۆڵبەریان دایە بەر تەقە

0
1852

هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئێران لە درێژەی زەخت و گوشارەکانیاندا، تەقەیان لە سێ کۆڵبەری کورد کردووە و یەکێکیان بریندار بووە.

رۆژی شەممە رێکەوتی ١٠ی گەلاوێژی ١٣٩٤ی هەتاوی، هێزە ئینتیزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە یەکێک لە ناوچە سنوورییەکانی سەربە پارێزگای ئورمیە تەقەیان لە سێ کۆڵبەر و کاسبکار کردووە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەریان دەستبەسەر کردووە و یەکیان بە توندی بریندار بووە.

ئەو سێ کۆڵبەرە کوردە خەڵکی گوندی “کەڵاز” سەر بە پارێزگای ئورمیەن، و هەتا ئێستا شووناسیان ناڕوونە.

کۆڵبەری لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان ئێران و کوردستانی عێراق، ساڵانێکە بووتە کارێکی باو و هەروەها رێگایەک بۆ بەدەست هێنانی بژیوی ژیان و لەم پێناوەشدا زوریان بوونەتە قوربانی و ئەم دیاردەیەش هەر بەردەوامە.
هه‌وره‌ها
لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ باشووری کوردستان کۆڵبەرێکی کورد کە سەرقاڵی دابینکردنی بژیوی ژیانی خۆی و بنەماڵەکەی بووە لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە کوژراوە.

بەپێی زانیارییانەیه‌كان، شەوی رابردوو کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “بەهمەن فەتحوڵلاهی” کوڕی مەجید و خەڵکی شاری مەریوان لە ناوچە سنوورییەکان دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە.

ئەو کۆڵبەرە کوردە کە تەمەنی 40 ساڵ و خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە لە ناوچەی شلێر دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللەی هێزەکانی سوپای پاسداران و لەئەنجامی ئەو تەقەکردنەدا گیانی لەدەست داوە.

بەهمەن فەتحوڵڵاهی ماوەی ساڵێک لەمەوبەریش هەر لەو ناوچە سنوورییە درابوویە بەر دەستڕیژ و بریندار کرابوو.

بەشێک لەخەڵکی ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی هەژاری و نەبوونی ناوەندێکی پیشەیی و نەبوونی هەلی کار ڕوویان لە پیشەی پڕ لەمەترسیی کۆڵبەری کردووە.

نەبوونی کارخانە، کارگە، هەلی کار و سەرچاوەکانی بەدەستهێنانی داهات، بۆتە هۆی دابەزینی ئاستی خۆش‌بژیویی خەڵکی ناوچە و خەڵک بەناچاری روویان لە کاری پڕ مەترسیی کۆڵبەری لەسەر سنوورەکان کردووە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئامارەکان نیشان دەدەن کە لە ماوەی ٥ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، ١٦ کۆڵبەر بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیم لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە کۆی گشتی ٨ کوژرا و ٨ دیکەش بریندار بوون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.