هێزەکانی ڕژیم لە “ژاوەرۆ”ـش هێرشیان کردە سەر خەڵک

0
1742

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد لە ناوچەی ژاوەرۆ، ئەمڕۆ یەکشەممە سێزدەبەدەری ١٣٩٦ی هەتاوی، هێزەکانی ڕژیم لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، هێرشیان کردە سەر ڕێوڕەسمی سێزدەبەدەری خەڵک.

هیزەکانی ڕژیم دوای هەڵکوتانە سەر خەڵک و بنەماڵەکان، ویستوویانە خەڵک شوێنەکە چۆڵ بکات.

ئەوە سێهەمین هێرشە کە لە ماوەی ئەمڕۆدا هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر ڕێوڕەسمی سێزدەبدەر لە کوردستانی دەکەن.

هەروەها لە مەرگەوەری ئورمیە، ئەمڕۆ یەکشەممە سێزدەبەدەری ١٣٩٦٦ی هەتاوی، هێزەکانی ڕژیم لە “گەلی بنار”ـی ناوچەی مەرگەوەری باژێری ئورمیە، هەڵیانکوتاوەتە سەر خەڵک لەو سەیرانگایە.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد، هێزەکانی ڕژیم پێکهاتوو لە جاش و پاسدار، بە ماشێنی سەربازی و بە چەکی قورس و سووک، هەڵیانکوتاوەتە ناو خەڵک و شایی و هەڵپەڕکێیان لی شێواندوون.

هێزەکانی ڕژیم دوای ئەوەی هەڵیانکوتاوەتە سەر شایی و هەڵپەڕکێ، سەرجەم ئامیری موزیکەکانیان کۆکردۆتەوە و بە خەڵکیان کوتووە بۆیان نیە شایی و هەڵپەرکێ بکەن.

لە هەمان کاتدا، ئەمڕۆ ڕژیم بە جاشەکانی ڕاگەیاندووە کە بە توندی ئاگایان لە ژیان و گیانی خۆیان بێت و جاشەکان بە تەواوی هەست بە مەترسی لەسەر گیان و ژیانیان دەکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت