هێزەکانی ڕژیم لە ئورمیە هێرشیان کردە سەر خەڵک

0
1217

ڕۆژی کورد: بەپیی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە مەرگەوەری ئورمیە، ئەمڕۆ یەکشەممە سێزدەبەدەری ١٣٩٦ی هەتاوی، هێزەکانی ڕژیم لە “گەلی بنار”ـی ناوچەی مەرگەوەری باژێری ئورمیە، هەڵیانکوتاوەتە سەر خەڵک لەو سەیرانگایە.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد، هێزەکانی ڕژیم پێکهاتوو لە جاش و پاسدار، بە ماشێنی سەربازی و بە چەکی قورس و سووک، هەڵیانکوتاوەتە ناو خەڵک و شایی و هەڵپەڕکێیان لی شێواندوون.

هێزەکانی ڕژیم دوای ئەوەی هەڵیانکوتاوەتە سەر شایی و هەڵپەڕکێ، سەرجەم ئامیری موزیکەکانیان کۆکردۆتەوە و بە خەڵکیان کوتووە بۆیان نیە شایی و هەڵپەرکێ بکەن.

گەلی بنار، یەکێک لەو سەیرانگای خۆش و دڵ بزوێنانەی کوردستان لە ناوچەی مەرگەوەرە کە هەموو ساڵێک بەتایبەتی لە ڕۆژی سێزدەبەدەردا، خەڵکانێکی زۆری دەڤەرەکە و تەنانەت خەڵکی شارەکانی شنۆ و پیرانشار و چەند شاری تریش، بۆ سەیران و شایی دێنە ئەو ناوچەیە.

وەک لە هەواڵەکانی ڕۆژی کورددا هاتبوو، ئەمڕۆ ڕژیم بە جاشەکانی ڕاگەیاندووە کە بە توندی ئاگایان لە ژیان و گیانی خۆیان بێت و جاشەکان بە تەواوی هەست بە مەترسی لەسەر گیان و ژیانیان دەکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت