هێزەکانی سپای پاسداران لە سەڵماس کۆڵبەرێکیان کوشت

0
707

هێزەکانی سپای پاسداران لە سەڵماس کۆڵبەرێکیان کوشت و لە نەوسوود سەر بە شاری پاوە هێرشیان کردە سەر کۆڵبەران و کەلوپەلەکانیان زەوت کردن.

رۆژی هەینی ٥ی پووشپەڕ، هێزەکانی سپا نیشتەجێ لە ناوچەی “دواوان” لە نەوسوود هێرشیان کردە سەر کۆڵبەران و پاش ئەزیەت و ئازاری کۆڵبەرانی کورد، دەستیان بە سەر کەلوپەلەکانیان داگرت.

لە لایەکی دیکە بەپێی هەواڵە بەڵاوکراوەکان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “خۆسرەو ئەمین زادە” خەڵکی گوندی “زیندەشت” سەر بە شاری سەڵماس بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سەر سنوور لە ناوچەی “سەرو” ورمێ گیان لە دەستدا.

دەوترێت ئەو کۆڵبەرە کوردە بۆ دابین کردنی بژیوی ژیانی لە ناوچە سنوورییەکان دەستی داوەتە پیشەی کۆڵبەری.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت