هێزەکانی سپای پاسدارانی مەریوان هەڵیانکوتایە سەر خەڵکی ناڕازیی سەرشیو

0
1323

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ژینگەوان لە مەریوان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە ئەنجامی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەردەوامی خەڵکی سەرشیوی مەریوان لە هەمبەر ڕاگواستنی زبڵی شار بۆ سیرانگای سماقان لەلایەن شارەوانیی ئەو شارە، هێزەکانی سپای پاسداران هەڵیانکوتاوەتە سەر خەڵکی ناڕازی.

هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە مەریوان هێرشی هێزەکانی سپای پاسدارانی بە هاوکاری هێزەکانی ئیتڵاعاتی ئەو شارەی پشتڕاست کردەوەو ڕایگەیاند،هێزە حکومەتەییەکانی ڕژیم بە تەقەکردن لە خەڵکی مەدەنی بڵاوەیان بە خەڵکی ناڕازی کردووە.

وڵام نەدانەوە و هێرش کردنە سەر خەڵکی ناڕازیی ناوچەی سەرشیو لە لایەن ڕژیم و هێزەکانییەوە لە حاڵێکدایە کە تا ئێستاش خەڵکی ئەو ناوچەیە بە شێوەیەکی ئەمرۆیی و شارستانیانە، داخوازیی خۆیان گەیاندووە.

دۆینێ شەممە ٢٨ی ڕەشەممەی ١٣٩٥ـی هەتاویش، بە پیلانی بانگهێشت کردن بۆ دانوستان لەلایەن شارەوانیی مەریوان، نزیک بە ٢٠ کەس لە ڕیش سپی و خەڵکی ئەو ناوچەیە، دەستبەسەرکراون و تا ئێستاش ئازاد نەکراون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت