هێزى زەوى ئەرتەشی ئێران یەکەى دژە کردەوەى خێرا پێک دەهێنێت

0
836

ئەحمەد رزا پوردەستان فەرماندەى هێزى زەوى ئەرتێشی ئێران لە چاوپێکەونێک لە گەل گۆڤارى «صف» ى سەر بە ئەرتێشی ئێران دا گوتى ئەگەر هێزەکانى ئێران نەبوو ئوا داعش دەگەیشتە ١٢ کیلۆمەترى ئێران.

پور دەستان لە بەشێکى ترى وتەکانى دا باسی لە پێک هێنانى هێزێکى تایبەت بۆ وەڵامدانەوەى خێرا کردو وتى چەندین تیپ پێکهێنراون و یەکەى تریش بۆ ئەم مەبەستە ئامادە کردوە.

شایانى باسە هەموو ناوەندەکانى سیاسی کوردستانى ئێران دواى شی کردنەوەیان لە باوەڕە دان کە ئەو هێزانە بۆ سەرکوتى شۆڕشی کورد و شۆڕشگێرانى کوردە چونکو داعش هیچ مەترسیەکى بۆ ئێران نیە . سەرەڕاى هەبونى پێگەى سونى و دژى شیعەى داعش تا ئێستا هیچ هێرشێکى نەکردۆتە سەر ئێران و یا لایەنگرانى ئێران هەر بۆیەش ئەو جوڵەىەى ئەرتێشی ئێران بۆ وەڵام دانەوەى هێزەکانى کوردی و بەتایبەتى حیزبی دێمۆکراتى کوردستانى ئێرانە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.