هێرش بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و نەتەوەی بێ تاوانی کورد لەو پارچەی کوردستان شەرمەزار و مەحکووم دەکەین

0
1023

ڕۆژی کورد :
ناوەندی ڕۆژی کورد تێکڕای هەموو ناوەندە ڕاگەیەندنەکان و ناوەندەکانی لێکۆڵەڕی مافی مرۆڤ هێرش بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و خەڵکی بێ تاوانی کورد لە لایەن سۆپای تورکیاوە بە توندی مەحکووم و شەرمەزار دەکات.

وەک ئاگادارین ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٩ی ئۆکتۆبری ساڵی ٢٠١٩ی زایینی فەرمانی هێرش بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان لە باکووری سووریە لە لایەن ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری دەوڵەتی تورکیە دەرکرا و لە هێرشە سەرتاییەکان بۆ سەر چەن ناوچەیەکی ڕۆژئاوای کوردستان کۆمەڵێکی زۆر ژن و منداڵ و جەماوەری بێ گوناح کەوتوونەتە بەر ئاگری ڕق و کینەی کۆنەپەرەستان و دۆژمنانی دێموکراسی و ئازادی بۆ گەلی کورد. ئێمە بەڕێوەبەران و دەستەی نووسەران و ئەندامانی ناوەندی “ڕۆژی کورد” وەکوو ناوەندێکی سەربەخۆ و ناوەندێک بۆ بەرگری لە مافی نەتەوەی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان، تێکڕای هەموو ناوەندە ڕاگەیەندکارە سەربەخۆ و پارت و حیزبە کوردستانییەکان ئەو هێرشانە بە توندی ئیدانە دەکەین و داوا لە هەموو ڕێکخراوە نێونەتەوەیی و مافی مرۆڤییەکان لە هەموو دونیا دەکەین کە پشتگیری جەماوەری لێقەوماوی ڕۆژئاوای کوردستان بکەن و هەوڵ بدەن بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سەر ئەو پارچەی نیشتمانە دابەش کراو و پارچە پارچەکراوەکەمان.
لە لایەن دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی ڕۆژی کورد ـ پاریس ١٠ی ئۆکتۆبری ساڵی ٢٠١٩ی زایینی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.