هێرشێکی نوێی مووشەکی بۆ سەر سووریە و بێدەنگی ئیسراییل.

0
794

ڕاگەیاندنەکانی سووریە، هێرشێکی تری مووشەکی بۆ سەر بنکە سەربازییەکان، لە ناوەندی سووریە لە نیوە شەوی دووشەمە، ۳۰ی ئاپریلی ۲۰۱۸ بەرانبەر لەگەڵ ۱۰ی بانەمەڕی ۲۷۱۸ی کوردی پشتڕاست کردەوە، بەڵام هێرشکاری، ئەو هێرشە مووشەکییە ڕانەگەیاندووە.

ڕۆژی کورد: ماڵپەڕی هەواڵدەری “SANA”، بەپێی سەرچاوەیەکی سەربازیی ڕایگەیاند، کاتژمێری ۱۰:۳۰ خۆلەکی سەرلە بەیانیی ڕۆژی یەکشەمە، بنکە سەربازییەکانی ڕژیمی بەشار ئەسەد لە دوو پارێزگای حەما و حەلەب، کرانە ئامانجی هێرشێکی نوێی مووشەکەکانی دوژمن.

تەلەفزیوونی فەرمی سووریە، گرتە ویدیوێک لە کرانە ئامانجی بنکە سەبازییەکانی ڕژیمی ئەسەدی بڵاو کردەوە کە زۆرتر وەکوو تەقینەوە دەچوون.

بڕێک لە سەرچاوە هەواڵدەرییەکان دەڵێن، ئەو هێرشەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر حەما لە سووریە دوای ئەوە بووە کە فڕۆکەی بارهەڵگری ئیلیۆشین ٧٦ی سووریە کە لە فڕۆکەخانەی مێهرئابادی تارانەوە فڕیوە و لە فڕۆکەخانەی حەما نیشتووە، ئەنجام دراوە.
ڕێژەی گشتیی ئەو مووشەکانەش کە لەو پایەگایە دراون ٩ دانە بوون و هەروەها پێشتر دەنگی تەقینەوە گەورەکان لە گوندەکانی ناوچەی حەما، ڕاگەیێندراوە.

هەندێک لە ماڵپەڕەکانی سەر بە ڕژیمی بەشار ئەسەد ڕایانگەیاند، ئەو هێرشانە لە لایەن ئیسراییلەوە کراونەتە سەر سووریە، تاهەنووکە ئیسراییل لەو بارەوە بێدەنگی هەڵژاردووە، بەڵام زۆر جار ئەو هەواڵانە ڕەد ناکاتەوە.

ڕێکخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە کە بنکەکەی لە لەندەنی بریتانیایە ڕایگەیاند، هێرشە مووشەکییەکان بۆ سەر بنکەکانی تیپی ٤۷ی سوپای سووریە، لە نزیکی شاری “سالحەب” لە ڕۆژئاوای حەما کە هێزەکانی ئێرانیش لەوێ جێگر کراون، پشتڕاست کردەوە.

نزیک بە سێ حەفتە پاش بۆردمانیی بنکەی T4 ڕژیمی سووریە و کوژرانی ۷ کەس لە هێزەکانی سوپای تیروریستی پاسدارانی ئێران، وادیارە ئیسراییل هێشتا چاوەڕوانی دەرفەتێکی ترە تا گورزێکی تر لە ئێران بوەشێنێت لە نێو خاکی سووریەدا.

دژەکردەوەی ئێرانییەکان لە بەرانبەر هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسراییل بۆ سەر ئێران لە سووریە، سەرەڕای هەڕەشە یەک لە دووایی یەکەکانی ڕژیمی ئێران لە ئیسرایل، تاکوو ئێستا تۆڵە سەندنەوە لە لایەن ئێرانەوە دواخراوە، بەڵام ئەگەری زۆری هەیە تاران بە تێپەڕینی کات، پیامەکانی پیچاوتر بکاتەوە لە بەرانبەر ئیسراییلدا. بەو حاڵەشەوە گریمانە کاری سەرانی بەرگریی ئیسراییل لە جێی خۆیەتی کە ڕایانگەیاند، ئەگەری دژکردەوە ئەوتۆ لە لایەن ئێرانەوە زۆرە.

لە هەر ئەگەرێکدا ئێرانییەکان ڕیگای دژە کردەوەی زۆریان لە بەر دەست دایە ڕوو بە ئیسراییل. ئێران دەتووانێت لە سنوورەکانی نێوان سووریە و ئیسراییل، لە ڕێگای سنوورپارێزانی بووئەستە(بواسطە)ی حیزب ئەڵڵا، بە شێوەی ڕاستەوخۆ و بە مەبەستی تۆڵە سەندنەوە هێرش بکاتە سەر ئیسراییل یان لە ئێرانەوە، ئیسراییل بکاتە ئامانجی مووشەکە دوورهاوێژەکانی خۆی یان ئەوەی کە ئامانجێکی ئیسراییلی لە دەرەوەی سنوورەکانی ئەو وڵاتە بکاتە ئامانجی هێرشە مووشکییەکانی خۆی. لە دەیەکانی ڕابردوودا، ڕژیمی ئێران و حیزب ئەڵڵای لۆبنان بە شێوەی جیا جیا یان بە شێوە هاوبەش هێرشییان کردووەتە سەر ئارژانتین، هێرشێکی تەقینەوەیان کردووەتە سەر بۆلغارستان و هەوڵی هێرشر کردنە سەر دیپلۆماتکاران و هاووڵاتییانی ئیسراییلی کە بەمەبەستی گشت گوزار سەردانی وڵاتانی هند، تایلند و ئازەربایجان کردووە، داوە.

وادیارە تاکوو هەڵبژاردنەکانی پارلمانی لۆبنان لە ٦ی مانگی مەی زایینی،ـدا بەڕێوە نەچێت، ترسی ئیسراییل لەوەیە کە حیزب ئەڵڵای لۆبنان وەکوو داردەستێکی ئێرانییەکان کە لەو نێوانەدا دەجووڵێتەوە، تا ئەو کات بێ دەنگ نەبێت، بەڵکوو ئەو ئەگەرەی کە حیزب ئەڵڵا هێرش نەکاتە سەر ئیسراییل لە ئارادا نییە. هێرشی مووشەکی ئێرانش بۆ سەر ئیسراییل تاکوو ۱۲ی مانگی مەی زایینی، کە ئەمریکا بڕیارەکانی خۆی سەبارەت بە بەرجام دەر دەکات، لە ئارادا نابێت، چۆنکە لە ئەگەر هەر هێرشێکی مووشەکی ئێران ئەو بارودۆخە پێچەوانە دەکاتەوە و هەروەها ئەورووپایش لە بەرجام دێتە دەرەوە. وا دیار پشتر ئێران ئامادەگیی هێرشێکی بۆ دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین ڕاگەیاندبوو و ڕایشیگەیاند ئامادییەگی درێژخایەنی هەیە.

سەرەڕای ئەوەی کە ئەو ئاڵۆزیی و هەڕەشانەی لە نێوان ئێران و ئیسراییلدا هەیە، شەڕ لە نێوان ئەو دوو وڵاتە لە ئێستادا لە سووریە، چاوەڕوان کراوە. مەبەست لەو شەڕ و پێکدادانە ڕوون و دیاری کراوە: ئێران سەرقاڵی دروست کردنی هێزی سەبازی خۆیە لە سووریە و ئیسراییلیش ڕایگەیاند، بە پشت بەستن بە هێزی سەربازییەکانی خۆی گوشار دەخەینە سەر هێزەکانی ئێران لە سووریە و پێش بە دانانی بنکەی سەزبازی ئێران لەو وڵاتە دەگرین.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.