هێرشێکی تیرۆریستی لە لەندەن چەند کوژراو وبرینداری لێکەوتەوە

0
1257

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکان، ئەمشەو بە هۆی هێرشێکی تیرۆریستی لە لەندەنی پێتەختی بریتانیا، چەند هاووڵاتیی ئەو وڵاتە بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکان ترۆمبیلێکی وەن، لە شەقامێکی لەندەن هێرشی کردۆتە سەر خەڵکانی سەر شەقام و بەو هۆیە چەند کەس بریندار بوون.

پۆلیسی لەندەن تا ئێستا ئامدە نەبووە زانیاریی ورد لەو بارەوە بڵاو بکاتەوە.

بە گوێرەی زانیاریی هەواڵدەرییەکان لەو هێرشەدا لانیکەم ٦ کەس بریندار بووە.

لە ئێستدا سەرجەم پرد و ڕێگاکانی ئەو گەڕەکە بەستراوە.

تا ئێستا هیچ ڕێکخراو و لایەن و گرووپێک بەرپرسیارەتیی ئەو هێرشەی وەئەستۆ نەگرتووە.

لە ئێستادا پۆلیسی لەندەن بە تەواوی لە ئامادە باشی دایە و گەڕەکەکە کۆنترۆڵ کراوە.

 

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت