هێرشی چەکدارانە بۆ سەر کلووپێک لە ئیستانبوول لانیکەم ٧٥ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

0
876

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ڕاگەیێندەکانی تورکیە، هێرشێکی چەکداری بۆ کلوپێکی شەوانە بە ناوی “ڕینا” لە گەڕەکی ئۆرتالۆی ئیستانبووڵی تورکیە، لانیکەم ٣٥ کوژراو و ٤٠ برینداری لێکەوتۆتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان لە کاتی هێرشەکەدا ٦٠٠ کەس لە ناو کلوپەکە بوون

فەرمانداری ئیستانبووڵ، وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە، رایگەیاند، لە ناوی کوژراوەکاندا پۆلیس ـێکیش هەیە.

بە گوێرەی لێدوانی واسب شاهین، هێرشەکە لەلایەن یەک کەسەوە ئەنجام دراوە کە جلی شێوەی پاپانۆئێل ـی لەبەر کردووە.

تا ئێستا هیچ هێز و گرووپ و لایەنێک، بەرپرسیارەتیی ئەنجام دانی ئەو تەقینەوەیان وەئەستۆ نەگرتووە.

بەپێی ڕێکەوتنی نوێی نێوان ڕووسیە و تورکیە و ئێران لەمەڕ سووریە، پیدەچی گرووپە ئیسلامییە توندئاژۆیەکان و لەناویاندا جیبهەتونووسرە، ئەو هێرشەیان ئەنجام دابێ.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت