هیچ کات لەبیر ناچیتەوە

0
870
مەولوود سوارە

مەولوود سوارە

ئەمرۆ ١٣ی جوڵای ٢٨ ساڵ بەسەر تێرۆری دکتۆر قاسملوو، سکرتێری حیزبی دێمۆکرات و ناسراوترین رێبەری کوردەکانی رۆژ هەڵات تێدەپەرێ. قاسملوو پاش بەشداری دەکۆنگرەی ئەنتر ناسێوناڵ کە لە سوئید بەرێوە چوو، بۆ وت و وێژ و چارەسەری مەسەلەی نەتەوایەتی کوردەکانی ئێران و، درێژەی وت و وێژەکان دەگەڵ بەرواڵەت نوێنەرانی دەوڵەتی ئێران چوو بۆ وییەن.

قاسملوو لەسەر ئەساسی ئەو فکرییەتە کە هەر لە بنەررەترا کورد خوازیاری شەر و کوشت و کوشتار نییە و، لە لایەکی دیکەش راست دەوکاتانەدا کە ئێران پاش هەشت ساڵ شەری وێرانکارانە دەکەڵ ئێراق تازە کۆتاییان بە ئاگری شەر هێنابوو و، ئێران پێویستی بە برێک ئارامی و ئاوەدان کردنەوەی وڵاتی وێرانی خۆی هەبوو، ئەو بە مەبەستی یارمەتی بە دۆخی خەراپی ئەوکاتی ئێران و بۆ نیشاندانی نیازپاکی زیاتری کوردەکان هەوڵی سازان و کۆتایی شەری کوردستانیشی دەدا. هەر بەو مەبەستەش بێ لەبەرچاوگرتنی باری ئەمنی دانیشتنەکان دەگەڵ بەرواڵەت دیپلۆماتەکانی ئێران چووە پشت مێزی وت و وێژ. ئەو بە نییەتی باش و کۆتایی شەرەکانی دەرەکی و نێوخۆیی و چارەسەری مەسەلەی نەتەوایەتی کوردەکان و، هەوڵ بۆ ئاوەدان کردنەوەی وڵاتی وێرانی پاش شەری هەشت ساڵەی ئێران و ئێراق کەوتە وت وێژەوە. لایەنی بەرانبەریش واتا دەسەڵاتدارانی ئێران لە جیاتی قۆستنەوەی ئەودەرفەتە، وەک سیاسەت و ئیدە و رەوشتی نەگۆریان ، کە کوشتن و تێرۆر و لەناوبردنە، پڵانیان بۆ لەناوبردنی قاسملوو و هاورێیاکانی دارشتبوو.

تێرۆری وییەن، نەیەکەم کوشتار و تێرۆری دەسەڵاتدارانی ئێران بوو و، نەبەم تێرۆرەش کۆتاییان بە سیاسەتی لەناوبردنی نەیاران و جیابیرانیان هێناوە. لە ماوەی هاتنە سەرکاری مەلاکان لە ئێران ،هەتا ئیستا زیاتر لە شەست هەزار کەس لە کوردەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون. زیاتر لە ٣٠٠ کەس لە چالاکانی مافە ئینسانیەکانی کورد لە باشوری کوردستان، بێ لەبەرچاوی گرتنی سەروەری وڵاتی جیران لە لەلایەن تیرۆریستەکانی ئیرانەوە لەبەین چوون. بەدەیان کەس دزراون و بێ سەروشوێن کراون. زۆربەی وڵاتانی ئوروپایی و ئاسیایی و تەنانەت ئاسیای دوریش، بۆتە مەیدانی تەراتێنی پیاوکوژانی دەسەڵاتدارانی ئێران.کوشتن و تێرۆر و لەنابردنی نەیاران و جیابیرانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ هیچ یەک لە ئێوە بەرێزان تازە و نەبیستراو نییە. لە لایەکی دیکەش خەباتی کوردەکان کە بەسەر چوار وڵاتدا دابەشکراون و، ئەوە بۆ زیاتر لەسەدەیەک دەچێ کە خەباتی رزگاراخوازانەی بێ پسانەوەیان هەیە، ئەگەر لەرابردوشدا هەوڵدەدرا تەنانەت دەنگدانەوەی خەباتەکەشیان کپ کرێ ، ئیستا بۆ هیچ لایەک شاراوە و نادیار نییە. زۆر لە ئێوە پێشتر قاسملوتان ناسیوە و دەزانن کە بیر و ئەندیشەی ئەو پیاوە دەیتوانی بۆ برانەوەی زۆر لە قەیرانەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست بەکار بێ. لێرەدا پرسیار ئەوەیە ئەی چۆن بوو کە دەسەڵاتدارانی ئەو کاتی وڵاتی ئوتریش بە بەرچاوی هەموو جیهان و بە ئاشکرا بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی دوو وڵات، کە بێ گومان ئەوەندە گەورە نەبوون کە هەموو بایخە مرۆواتیەکانیان بۆ ژێر پێ بخرێ، ناردرانەوە تاران؟

ئایا نەدەبوو وڵاتانی ئوروپایی کە ناوەندی دەسەڵاتی دێمۆکراتیکی جیهانن، و بۆ خۆیان دەڵێن لەسەر مافی مرۆڤ بە جوابن، لە ئاست ئەمکردەوەدا نائنسانییە دەنگی نارەزایەتیتان هەبا؟

بڵێی کوردەکان بەم زوانە ئەم غەدرەی دەوڵەتی ئەوکاتی ئوتریش فەرامۆش بکەن؟

رۆژهەڵاتی کوردستان، یان کوردستانی ئێران بە پاناییەکی بەرین و حەشیمەتێکی نزیک ١٠ میلیۆنی، یەکێک لە ناوچەکانی پڕ کانگا و کانزا ژێرزەوییەکانە و، بە یەکێک لە ناوچە پڕ بەرهەم و دەولەمەندەکان دێتە ئەژمار. ئەگەر خاوەنی خۆی هەبێ و باش بەرهەمە ژێر زەوییەکانی بێنە بەرهەم، یەکێک لەوناوچانەیە کە دەتوانێ نەتیا خەلکەکەی خۆی دە ئاسایش و بەختەوەریدا بژێنێ، بەڵکو شوێنی باش و ئەمین بێ بۆ بازار و سەرمایەگوزاری دەرەکیش. بەڵام ئیستا سەرەرای ئەم هەموو سەروەت و سامانە، خەلکی ئێمە بۆ بژیوی رۆژانەی خۆیان دەبێ سنورە دەستکردەکان ببەزێن و بە سەرەتایی ترین شیوەی گوازتنەوە، بە ئەسپ و وڵاخ، یان بە کۆڵ و کۆڵبەری کەلو پەلی رۆژانەی خۆیان و بۆ بژیو و ژیان ، راگوێزن. بەم حاڵەش رۆژ نییە ئەم کۆڵبەرانە نەکەونە بەرتیر و تەقە و کوشتار و کەمینی پاسدارانی ئێرانی و نەکوژرێن. ئایا لەسەدەی ٢١یەکەمدا رەوایە بۆ سەرەتاییترین ژیان ئینسانەکان ئاوا بێ بەزییانە بکوژرێن و جیهان لێیان بێ دەنگ بێ؟!

هەموو لایەک باش دەزانن کە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆتە بنکە و ماکەی تێرور و کوشت و کوشتار نەتەنیا لە وڵاتەکەی خۆی ، بەڵکوو چاوی تەماحی مەلاکانی دەسەڵاتداری ئێران بۆ بنیادنانی دەسەڵاتێکی رەشی مەزهەبی، هەموو ناوچەکەی گرتۆتەوە و بازییە سیاسیەکانی ئێران ئیستا لە ناوچەدا بەتەواوی ئازادانە بەبەرچاوی هەموو گەورە هێزەکانیشدا خۆ دەنوێنێ و ئیدعای بەش و دەسەڵاتی هەیە. ئەوان لەهەر جێگایەک بن، کوشتن و ژێر پێنانی بایخەئینسانیەکان بەدیاری دێنن، و کوردیش ئیستا لەو چواروڵاتەی جیراندا بە گشتی بوونەتە قەڵخان و دەبەرانبەر تێرۆر و تێرۆریسم و دەسەڵاتە دواکەوتۆکاندا پێشاهەنگی خەبات و قوربانی دانن. بۆیە نارەوایە ئەگەر ئەم فیداکاریانە بێ وڵام بن و خەبات و قوربانیدانی ئێمە کە بەرژەوەندی هەموو ناوچەکە و دانیشتوانی و پێک هێنانی شوێن و بازارێکی ئەمین بۆ هەموو لایەکە لەبەرچاوان ون بێ و نەبیندرێ.

هەموو لایەک باش شارەزان کە کورد ئیستا گەورەترین میللەتی بێ وڵاتی جیهانە و بە توندترین شیوەی مومکین سەرکەوت دەکرێ و پێش بە چوونە پێشی دەگیرێ. حەق وایە و دەبەرژەوەندی هەموو لایەکدایە کە کورد بایخی زیاتری پێ بدرێ و پشتی خەباتە رەواکەی بگیرێ.

لە ٢٨ ساڵەی تێرۆری قاسملوو و هاورێیانیدا جارێکی دیکەش دەگەڵ رێز، بۆ خەباتی ئەو گەورە مرۆڤانە، و سپاس بۆ بەشداری ئێوە بەرێزان دەم کۆریادەدا، هیوا دەخوازم هەموو لایەک زیاتر لە رابردوو پشت گری خەباتی ئینسانی و میللی ئێمە بن.

بەرەو جیهانێکی بێ کوشتار

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت