هیوا محەممەدیان، هونەرمەندی کورد لە شاری سنە، کۆچی دوایی کرد

0
1027

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی هەینی ٢٤ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، هونەرمەندی نیشتمانپەروەر،  هیوا موحەممەدیان خەڵکی ئاوایی تەنگیسەر ودانیشتووی شاری سنه، بەهۆی کێشەی کارەباکۆچی دوایی کرد.

بڕیارە تەرمی ئەو هونەرمەندە کوردە ڕۆژی شەممە ٢٥ی بانەمەڕ لە نەخۆشخانە وەربگیرێتەوە و لە گۆڕستانی بەهەشتی محەممەدی شاری سنە بە خاک بسپێردرێت.

هونەرمەند هیوا  محەممەدیان، خەلکی ئاوایی تەنگیسەرە  لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە بەڵام لە شاری سنە گەورە بووە. بە کەسێکی نەتەوەیی ناسراوە و ئەوەش جیا لە دەنگ و هونەرەکەی ىووە بە هۆی خۆشەویستیی زیاتری ئەو هونەرمەندە کوردە لە ناو ڕیزی خەڵکی کوردستان.

شایانی ئاماژەیە کە هیوا محەممەدیان، هونەرمەندێکی خۆشەویستی کوردستانە و کەسێکی نیشتمانپەروەر بووە، بە گوێرەی هەندێ زانیاری کە گەیشتۆتە دەستی ڕۆژی کورد، ناوبراو ساڵی ١٣٧٥ی هەتاوی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات ىووە و لە هەمان کاتدا هاوکاری کۆڕی هونەریی ئەو حیزبەش بووە.

13227173_1762834790614238_5178745768157184237_n

هوا محەممەدیان لە تەمەنی هونەریی خۆیدا چەندین ئاوازی تۆمار کردوون کە بەشێک لەو ئاوازانە بریتین لە:

هەڵوەدا- نەو نەمام- نیزام سەراوی – بۆی دێنم – ئاشقان – هەی باوانم 

گۆرانی هەڵوەدا بەرهەمی هونەرمەند هیوا محەممەدیان

ڕێوڕه‌سمی به‌ خاك سپاردنی هونه‌رمه‌ند هیوا محه‌ممه‌دیان

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.