هیلاری كلینتۆن: رژێمی ئێران دەبێ دەست لە پشتیوانی تیرۆریسم هەڵبگرێ

0
1019

هیلاری كلینتۆن پاڵێوراوی سەرۆك كۆماری ئەمریكا رایگەیاند كە، رژێمی ئێران دەبێ دەست لە پشتیوانیكردنی دەوڵەتیی تیرۆریسم هەڵبگرێ.
به‌ پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، هیلاری كلینتۆن رۆژی پێنجشەممە 22ی رێبەندانی 1394، وتی، رژێمی ئیسلامیی ئێران دەبێت دەست لە پشتیوانی دەوڵەتی تیرۆیسم هەڵبگرێت، ئەوان دەبێت دەست لە نانەوەی پشێوی لە ناوچەكەدا هەڵبگرن كە بووە بە هۆی شێواندنی رۆژهەڵاتی ناوەراست. بە پێی ئەم راپۆرتە، كلینتۆن وتی، رژێمی تاران دەبێ لە سووریە برواتە دەرەوە و دەست لە پشتیوانی له‌ حیزبۆڵا ش هەڵبگرێ و هەروەها كۆتایی بە ناردنی مووشەك بۆ غەززە بێنن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.