هۆکاری خۆکوژی مامۆستای قوتابخانە لە مەرگەوەر ئاشکرا بوو

0
772

هەروەک لە هەواڵەکانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٩ی خاکەلێوەی ناوەندی ڕۆژی کورددا هاتبوو، مامۆستایەکی قوتابخانە لە ناوچەی مەرگەوەر، بە ناوی یەحیا ئەحمەد نەژاد، خۆی کوشت و کۆتایی بە ژیانی هێنا.

دوای بلاو بوونەوەی هەواڵەکە،  هەواڵنێری ڕۆژی کورد بۆ تێگەیشتن و ڕوون کردنەوەی هۆکاری خۆکوژی ئەو مامۆستایە کە جێگری بەڕێوەبەری قوتابخانەی گوندی گردوان ـە لە ناوچەی مەرگەوەری سەر بە باژێری ئورمیە، لەگەڵ چەند کەس لە نزیکان و ناسیاوەکانی ناوبراو پەیوەندی گرت.

بەپێی زانیارییەکان، یەحیا ئەحمەد نەژاد لە جێگری بەرێوەبەری قوتابخانەی گووندی گردوان ـە لە ناوچەی مەرگەوەری سەر بە باژێری ورمێ، کوڕێکی تەمەن ٢١ ساڵانی هەیە کە تووشی تۆمۆر لە ناو مێشکی دا بووە.

مامۆستا یەحیا بۆ دابین کردنی تێچووی نەخۆشخانەی کوڕە تەمەن ٢١ ساڵانەکەی کە خوێندکاری زانکۆی پەیامی نوورـە، هەوڵیکی زۆری داوە کە هەر هەمووی بێ ئەنجام ماوەتەوە، لە ئەنجامدا بە هۆی دەست کورتی و نەبوونی توانایی ماددی بۆ ئەنجام دانی نەشتەرگەری بۆ کوڕەکەی و ڕزگای کردنی گیانی، خۆی کوشتووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

کێشەی ماددی و نەبوونی توانایی ئابووری، یەکێک لە هۆکارەکانی خۆکوژییە لە کورستانی خۆرهەڵات و لە ئێراندا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.