هونەرمەند کەژاڵ ئادەمی بەرهەمێکی نوێی خۆی بڵاو دەکاتەوە

0
875

ڕۆژی کورد: کەژاڵ ئادەمی شاعیر و گۆرانیبێژی کورد، دوای دوو ساڵ بێدەنگی و ڕاوەستان لە کاری هونەری، ئەلبۆمێکی نوێی بە ناوی “بێوەفا” تۆمار دەکا.

هۆنراوەی ئەم گۆرانیە هی کەژاڵ ئادەمی ـە و ئاوازی مامۆستا عەلی شەكووریی ـیە و لەلایەن ئەنستیتۆی مۆسیقای سەباوە بەرهەم هاتووە.

کەژاڵ ئادەمی لەم بارەیەوە لە لێدوانێکدا بە باسنیوزی ڕاگەیاندووە: “خۆشەویستیی هونەرمەند بۆ هونەرەکەی وای لێ دەکات هەمیشە بەدوای کار و بەرهەمی نوێدا بگەڕێت، پاش دوو ساڵ بێدەنگی، هاتوومەتەوە لاتان و بە بەرهەمێكی نوێوە لە دەرگای ماڵی هەوادارانی دەنگی خۆم دەدەم و بەسەریان دەکەمەوە و ئامێزم ئاوێتەی ئەشق و لێوم سكاڵاكانی ئەوینداری ئەدركێنێت. هەست دەکەم دڵم كوانووی هەزاران گفتوگۆی نەدركاوە و هاتووم دڵەكانمان بلاوێنمەوە.”

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت