هونەرمەندێکی گۆرانی بێژی مەریوانی کۆچی دوایی کرد

0
1258

ئەوڕۆ هەینی، ڕێکەوتی ١١ی بەفرانبار، بەختیار ڕۆوشەن، هونەرمەندی گۆرانی بێژی شاری مەریوان لەوپەڕی بێ دەرەتانی و تەنیاییدا، لە ماڵی گەورەساڵانی سنە کۆچی دوایی کرد.

مامۆستا بەختیار لە دایک بووی ساڵی ١٣٣٠ی هەتاوی لە گوندی کولانی سەر بە شاری مەریوانە و بە هۆی  ئەویندارییەکی بێ ئاکام هیچ کات ژیانی هاوبەشی پێک نەهێنا و بە هۆی بێکەسی چەند ساڵێک بوو لە ماڵی گەورەساڵانی سنە دەژیان.

ئەو هونەرمەندە کوردە کە چەند سالێک بوو گیرۆدەی نەخۆشی شێرپەنجە ببوو، بە هۆی بێ دەرەتانی و دەست کورتی نەیتوانی چارەسەری پێویست بۆخۆی بکات و لە ئەنجامدا بە هۆی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد.
شیاوی سرنجە کە لە کاتی ناشتنی ئەو هونەرمەندە کوردەا هیچ بەپرسێکی خۆجێی ناوچە و شاری مەریوان ئامادە نەبوون. کۆچکردوو لەوپەڕی بێ نازیدا، لە شوێنی لەدایک بوونی خۆی بە خاک ئەسپێردرا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت