هونەرمەندێکی ناسراوی کورد لە مهاباد کۆچی دوایی کرد

0
1014

ئەبووبەکر غەریب نەواز، هونەرمەندی ناسراو و خۆشەویستی خەڵکی شاری مهاباد کۆچی دوایی کرد

ڕۆژی کورد: ئەبووبەکر غەریب نەواز، هونەرمەندی زەرب زەن ـی ناسراوی دەڤەری مهاباد کە سەرجەم تەمەنی خۆی تەرخانی خزمەت بە موسیقای کوردی کردبوو، ڕۆژی یەکشەممە 4ی فێوریە بەرانبەر بە ١٣ی ڕەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی لە شاری مهاباد کۆچی دوایی کرد.

بە گوێرەی لێدوانی هونەرمەندانی کورد، غەریب نەواز، مامۆستایێکی بەتوانای ئامێری زەربی کوردی بوو کە پەنجەی دڵنشینی، گەرمکەرەوەی بۆنە و زەماوەند و دیلانی کوردەواری بوو.

غەریب نەواز، ساڵانێکی زۆری تەمەنی خۆی، لە خزمەتی مووزیکی ڕەسەنی کوردی دابوو.

غەریب نەواز، لەگەڵ زۆربەی هونەرمەندانی فلکلۆر و ڕەسەنی کوردی وەک مامۆستا محەمەد ماملێ، ئیبراهیم قادری، ڕەسووڵ نادری و سەید عەلی سەردەشتی، کاری کردووە و زەربی لێدواوە.

غەریب نەواز، جیا لە ئامێری زەرب، شارەزاییەکی تەواوی لە ئامێری ڕەسەنی شمشاڵ ـیشدا هەبوو.

غەریب نەواز ٥ منداڵی لە پاش بەجێ ماوە کە سۆران، کوڕی گەورەی کۆچکردوو، مامۆستایەکی ناسراوی سازی “دیوان”ـە و بە شێوەی ئاکادمیک ئەو سازەی خوێندووە و کاری لەسەر دەکات و تا ئێستا چەندین کاری نوێ و دەگمەنی بەو ئامێرە تۆمار و بڵاو کردووەتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.