هونەرمەندێکی بەندبێژی مهابادی کۆچی دوایی کرد

0
1859

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە مهاباد، چەند خولەکێک بەر لە ئێستا، ڕەحمان حەبیبی ناسراو بە ڕەحمان حاجی مامیان، هونەرمەندی فلکلۆر و بەندبێژی کورد، کۆچی دوایی کردووە.

لە کاتی ئامادەکردنی ئەو هەواڵەدا، تا ئێستا تەرمی ناوبراو تەسلیم بە خاکی پیرۆزی کوردستان نەکراوە.

ڕەحمان حاجی مامیانی یەکێک لە بەندبێژە ناسراوەکانی شاری مهاباد بوو.

ڕەحمان حاجی مامیانی یەکێک لەو هونەرمەندە بەندبێژانە بوو کە ساڵی ٢٠١٣ وێڕای هونەرمەنەندانی بەندبێژ، ڕەحیم سەردەشتی، ساڵه بۆکانی، عەلی گلێنانی، ئەحمەد شەنگه، سەلاح خزری، برایمی قادری، محەممەد خەڵیفانی، ڕەسوڵ نادری، رەحمان ڕەشادەتی و نوری لە فستیڤاڵی هونەرمەندانی میلی لە شاری مەهاباد بەشدار بووە.

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، ئەو هونەرمەندە ڕەسەن و بەندبێژە کوردەی خەڵکی مهاباد، لە ساڵانی دواییدا تووشی نەخۆشیی گورچیلە بووە و ئازارێکی زۆری بەو هۆیەوە هەبووە.

تا ئێستا هۆکاری مەرگی ناوبراو ناڕوونە و بەپێی زانیارییەکان لە ماڵی خۆی کۆچی دوایی کردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت