هونەرمەندی وێنەگری بانەیی، سەفەری لێکۆڵینەوەیی خۆی بۆ وڵاتانی ئاسیا، بە سەرکەوتووییەوە کۆتایی پێهێنا

0
783

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، هونەرمەندی وێنەگری کوردی خەڵکی بانە، ئیبراهیم عەلیپوور، توانی بە سەرکەوتوویی، سەفەری ٨٨٦٢ کیلۆمیتریی خۆی بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئاستا، کۆتایی پێبهێنێ.

ئەو هونەرمەندە وێنەگرە کوردە، توانی بە دووچەرخە، مەودای نێوان وڵاتانی چین، تبەت، لائۆس، کامبوج، فیلیپین و ویێتنام بە سەرکەوتووییەوە بپێوێ.
ناوبراو، ئامانجی خۆی لەو سەفەرە دووروودرێژە، لێکۆڵینەوە لەمەڕ هونەری وێنەگری، ڕاگەیاندووە.

بڕیارە بەرهەمی ئەو سەفەرە زانستییە، چاپ و بڵاوکردنەوەی پەرتووکێکی وێنەیی بە زمانی کوردی بێت.

بەم بۆنە، سبەی لە هۆڵی تەختی ـی شاری بانە، ڕێوڕەسمێک بۆ پێشوازی لەو هونەرمەندە کوردە، ڕێک دەخرێت.

بڕیارە دوای پێوانی مەودای نێوان سەقز بۆ بانە لەلایەن هونەرمەندەوە لە ڕێگای دووچەرخەوە، کاتژمێر ٦ی ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ١٢ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی، خەڵکی بانە و لایەنگرانی هونەری کوردی، پێشوازی لەو هونەرمەدە کوردە بکەین.

ناوەندی ڕۆژی کورد، وێڕای پیرۆزبایی لەم هونەرمەندە کوردە ناسراوەی کوردستانی خۆرهەڵات و گەلی کورد، هیوای سەرکەوتنی زیاتر بۆ بەڕێزتان و هونەرمەدانی نیشتمان بە ئاوات دەخوازێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت