هونەرمەندى ناودارى کورد کەریم کابان کۆچى دواى کرد

0
991

 کەریم جەلال کابان یەکێکە لە گۆرانیبێژەکانی کورد کە ساڵانێکی زۆر لە بواری ھونەریدا کار دەکات ئەمڕۆ بەیانى دڵە گەوەرەکەى لە لێدان کەوت و مالئاواى لە ژیان کرد.

کەریم کابان لە ساڵی ١٩٢٧ لە گەڕەکی شێخانی شاری سلێمانی لەدایکبووە، ھەر بە منداڵی ناردویانەتە حوجرە و لە وێ فێری خوێندەواری بووە، بنەماڵەکەیان تەواو ئاینی بووە. دواتر قۆناخی سەرەتایی لە قوتابخانەی فەیسەڵ تەواو کردووە، لە ساڵی ١٩٤١ یەکەمین گۆرانی وتووە و لەو ئێزگەیەی کە ئینگلیزەکان لە بەردەرکی سەرای شاری سلێمانی دایان نابوو. لەساڵی ١٩٤٥ لە بەغدا دەبێتە بەڕێوەبەری بەشی کوردی لەرادیوی بەغدا،  ھەرلەم ساڵەشدا یەکەم بەرھەمی خۆی بڵاوکردەوە کەبریتی بوو لە ٨ گۆرانی لە بەناوبانگترین کارە هونەریەکانى دەتوانین ئاماژە بە تەمەن یاران وەسیەتم و شەو بکەین  .هونەرمەند لە  ژیانیدا توشی زۆر ناخۆشی و دەربەدەری بووە، ھەر بە گەنجی ماوەیەک لە باشووری عێراق ژیانی بەڕیکردووە و بەرھەمەکانی لە رادیۆی دەنگی عێراق پەخش کردووە . سەرەاراى ژمارەى کەمی بەرهەمەکانى بەلام شوینى تایبەتى لە نیو هونەر دۆستان و گەلى کورد دا هەیە  .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.