هه‌ڵبژاردنی پارلمانیی توركیه‌ ده‌ستی پێكرد

0
4828

هەڵبژاردنی گشتیی تورکیه‌، کاتژمێر ٨ی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی نوامبر، بە ره‌سمی دەستیپێكرد و تا کاتژمێر ١٧ی ئێوارە بەردەوام دەبێ
زیاتر لە ٥٦ میلیۆن کەس لە ناوخۆ و دەرەوەی توركیه‌ مافی دەنگدانیان هەیە. دەنگدەرانی ناوخۆی توركیه‌، ٥٥٠ نوێنەری پارلەمانی ئەو وڵاتە هەڵدەبژێرن. به‌ پێی هه‌واڵه‌كان سه‌لاحه‌دین دێمیرتاش له‌ بنكه‌ی سوڵتان بەیلی لە ئیستانبوڵ دەنگی داوه‌ و كورده‌كان به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ دا به‌شداری ده‌كه‌ن و چاوه‌دێرانی سیاسی باوه‌ڕیان وایه‌ كه‌ كورد ئه‌م جاره‌ ده‌نگی زیاتر بۆ خۆی مسۆگه‌ر ده‌كا و اۆرینه‌ی ده‌نگی ناوچه‌كانی كوردستانی باكوور به‌ ده‌ست دێنێ

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.