هه‌ڵبژاردنی توركیه و ده‌نگ و قورسایی كورد له كوردستانی باكوور
سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه ١ی نوامبر له توركیه هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ پارلمانی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه ده‌چێ ، لایه‌نه‌كانی به‌شدار بوو واته چوار پارت و حیزب به ناوه‌كانی ئاکەپە، جەهەپە، مەهەپە و هەدەپەد له سه‌ر ٥٥٠ كورسیی پارلمان ده‌كه‌ونه ململانێ . پاش ئه‌وه‌ی ئاكه‌په له ماوه‌ی چه‌ندین مانگ دا نه‌یتوانی حكومه‌ت پێكبێنێ بڕیار له سه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته درا و ئه‌و هه‌ڵبژرادنه له لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆماری توركیه‌وه بڕیاری له سه‌ر دراوه و له ڕاستیدا هه‌ڵبژاردنێكی پێش وه‌خته‌یه و به پێی یاسای بنه‌ڕه‌تیی توركیه بڕیاری له سه‌ر دراوه ، به پێی هه‌ندێ له ڕاپرسیه‌كان كورد به شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی حەوتی ژوئەنی ڕابردوو ڕێژه‌ی ١٠ له سه‌د تێپه‌ڕ ده‌كا و ته‌نانه‌ت باس له‌وه ده‌كرێ كه ئه‌و جاره‌یان حیزبی هەدەپە ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی زیاتر له پێشوو ده‌بێ و كورده‌كان سه‌ركه‌وتنی گه‌وره بۆ خۆیان تۆمار ده‌كه‌ن
له هه‌ڵبژاردنی پێشووی توركیه له ٧ی ژوئەن حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار واته ئاكه‌په ٤١ له سه‌د ، جه‌هه‌په ٢٥ له سه‌د ، مه‌هه‌په ١٦ له سه‌د ق هه‌ده‌په ١٣ له سه‌دی ده‌نگه‌كانیان به ده‌ست هێنابوو