ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی دەیلی میرۆر، گۆڤاری بەناوبانگی بریتانیا، بنکە تەناهییە نەتەوەییەکانی بریتانیا، ڕۆژانە بەردەوام خەریکی بەتاڵ و پووچەڵ کردنەوەی هێرشە سایبرییەکانی ڕووس، کورەی باکوور و ئێران بۆ سەر بریتانیان.
دەیلی میرۆر دەڵێ، بە شێوەی مامناوەند، ڕۆژانە دوو هێرش پووچەڵ دەکرێتەوە و لە کاتی دامەزرانی ئەو بنکەیەوە کە لە مانگی ئۆکتۆبری ٢٠١٦ـەوە دامەزراوە، ٦٨ هەوڵی ئەوتۆی پووچەڵ کردۆتەوە.
دەیلی میرۆر هەروەها باس لەوە دەکات کە پێدەچی چین بەدوای دزینی تەکنەلۆژیەوە بی و ڕشویەش بەدوای تاقیکردنەوەی تۆڕە تەناهی و سەربازییەکانەوەیە و کورەی باکووریش بە شوێن سەرجەم ئەو ئامانجانەوەیە و ئێران تەنیا بۆ وڵاتانی تر کار دەکات و لە خزمەت ئامانجەکانی ئەوان دایە.