هاوڵاتییەکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لە دەستدا

0
586

[highlight bgcolor=”#749bbf”]ئاژانسی کوردپا:[/highlight] بە تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە نزیک سنووری کرماشان هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی جوانڕۆ گیانی لە دەستدا.

 

بەۆێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی چوراشەممە ٢٠ی جۆزەردان، هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی “کڵاش” سەر بە شاری جوانڕۆ بە ناوی”غەفار محەمەدی” لە ناوچە سنوورییەکانی کرماشان دەدرێتە بەر دەستڕێژی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامی و بە توندی بریندار دەبێت.

ئەو هاوڵاتییە کوردە لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات لەو ناوچەیە تەقەی لێ کراوە.

غەفار محەمەدی خاوەنی ژن و منداڵەوە و دوای راگوێزران بۆ نەخۆشخانە و یەک رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی شاری کرماشان بە هۆی قووڵیی برینەکەیەوە گیانی لە دەستدا.

بە پێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ١١ هاوڵاتیی کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامی کوژراو و بریندار بوون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.