هاوکات لە گەڵ ئەوەی ژاپۆن هەوڵی داکوژانی بڵێسەکانی ئاگر ئەدات، ئێران هەڕەشەی وەڵامی بە تەوژم لە ئه‌گه‌ری هێرشی ئامریکا دەکات

0
519

رۆژی كورد :
هاوکات لە گەڵ ئەوەی سەرۆک وەزیرانی وڵاتی ژاپۆن شینزۆ ئابێ بۆ داکوژاندنی ئاڵۆزییەکانی نێوان هەر دوو وڵاتی نەیار لە تارانی پێتەختی ئێرانە، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە ڕۆژی چوارشەممە لە وتارێکی دا باسی ئەوەی کرد و وتی : کۆماری ئیسلامی خوازیاری شەڕ لە گەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان نیە، بەڵام لە ئەگەری هێرشی ئامریکا بۆ سەر وڵاتەکەی وەڵامێکی بە تەوژمیان دەداتەوە.

چەن کاژێر دوای هێرشی حووسیەکان بۆ سەر عەربستانی سعوودی شینزۆ ئابێ سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن داوای لە تاران کرد دەورێکی پێکهێنەر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وە ئەستۆ بگرن و ئاگاداری پێدان لە هەمبەر مەترسیییەکانی شەڕێکی بە ڕێکەوت لە ناوچەکەدا. هاوکات لە گەڵ ئەوەی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن هەموو هەوڵ و توانای خۆی خستووەتە گڕ بۆ داکوژانی بڵێسەی کێشە و ئاڵۆزییەکانی نێوان هەر دوو لایەنی بەرهەڵستکار، سەرۆک کۆماری ڕژیمی ئێران حەسەن ڕۆحانی بە توندی هەڕەشەی لە بەرپرسانی ئامریکا کرد و ئاماژەی بە وەڵامێکی سەرکوتکەر و بە تەوژم دا لە ئەگەری هێرشی ئامریکا بۆ سەر وڵاتەکەی.
ڕۆحانی ئەم وتانەی لە کاتێک دا هێنایە سەر زمان کە هاوکات شان بە شانی شینزۆ ئابێ سەرۆک وەزیری ژاپۆن کە بانگهێشتی دەوڵەتەکەیانی دەکرد بۆ لێبووردنی زیاتر لە نێوان ئێران و ئامریکا ڕاوەستابوو. ئابێ ئاماژەی پێکرد ئەگەری تێکهەڵچوونی بە هەڵکەوت هەیە لە نێوان هەر دوو وڵاتانی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکان، هەر بۆیە بە هەر نرخێک پێویستە بەرگری بکرێت لە تێکهەڵچوونی سەربازی لە ناوچەکەدا.
ئابێ لە کۆنفرانسێکی هاوبەشی هەواڵنێری لە تاران هاوڕێ لە گەڵ ڕێبەری ڕژیمی ئێران، چەن کاژێر دوای ئەوەی ئاژاوەگێڕە حووسیەکانی ژێر پاڵپشتی کاری ئێران لە وڵاتی یەمەن هێرشیان کردە سەر فرۆکەخانەی عەرەبستانی سعوودی و ٢٦ کەسیان بریندار کرد، باسی ئەوەی کرد گرینگییەکی سەرەکی هەیە ئەوی وڵاتی ئێران دەورێکی پێکهێنەری بێت لە ئاشتی و سەقامگیرکردنی ئارامی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەئەستۆ بگرێت.
سەفەری شینزۆ ئابێ بۆ تاران ئاسەواری زۆرترین ئاستی هەوڵ و تێکۆشان لە داکوژاندنی ئاڵۆزییەکانی هەر وەک پێشوو بە تەوژم لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا و ئێران هاوکاتە لە گەڵ ئەوەی کە ئەم وڵاتە گەیشتووەتە سەر سنووری داخستنی بەڵێن نامەی ناوەکی ٢٠١٥ لە گەڵ زلهێزەکانی دونیا. ئەو بەڵێنەی کە ساڵێک پێش ئێستا ئامریکا لێی دەرچووە.
تاران هەڕەشەی ئەوە ئەکات ئەگەر هاوپەیمانە ئۆروپاییەکانی توانایی ئەوەیان نەبێت لە ماوەی دیاریکراو تا ڕێکەوتی ٧ی تەمووز مەرجی نوێی پێشنیار بکەن. پیتاندنی ئۆرانیۆم نزیک بە ئاستی بەرهەمهێنانی چەکی ناوەکی سەرلەنوێ دەست پێبکاتەوە. لە گەڵ ئەوەی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا خوازیاری وتووێژ لە گەڵ ڕژیمی ئێران، بەڵام بایکۆتەکانی بۆ سەر ئێران چڕتر کردووە تا ئەو ئاستەی دراوی ئێران و هەناردەکردنی نەوتی ئەم وڵاتە دابەزینێکی زۆر بەرچاوی بە خۆی بینیوە.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا هەروەها چەن ناوگانی فڕۆکەهەڵگر و بۆمبهاوێژی بی٥٢ی هاوڕێ لە گەڵ سەدان هێزی سەربازی نوێ بۆ پشتیوانی لە دەیان هەزار هێزی خۆی کە پێشتر لە ناوچەکەدا جێگیر کرابوون، ڕەوانەی ناوچەکە کردووە. ویلایەتە یەکگرتووەکان لە هێرشی ئاشکرانەبوو بۆ سەر نەوتهەڵگرەکانی لە ئاوەکانی ئەماراتی یەکگرتووی عەرەبی و هاوکات بەردەوامی هێرشی شۆڕشگێڕە یاغییەکانی حووسی ژێر پاڵپشتی ڕژیمی ئێران بۆ سەر فرۆکەخانەی عەرەبستانی سعوودی، ڕژیمی ئێران بە تاوانبار دەزانێت.
حەسەن ڕۆحانی لە کۆتایی وتەکانی باسی ئەوەی کرد کۆتایی هێنان بە شەڕی ئابووری دژی وڵاتەکەی ئەبێتە هۆی گۆڕانکارییەکی زۆر ئەرێنی لە ناوچەکە و لە جیهان دا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.