هاوژینی نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان کۆچی دوایی کرد

0
1113
ڕۆژی کورد: خاتوو “شوعلە” هاوژینی نەوشیروان مستەفا، ڕێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێک لە بەرپرسان و دامەزرێنەرانی سەرەکیی یەکیەتیی نیشتمانی، ئەمڕۆ هەینی، ٢٧ی ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوی، کۆچی دوایی کرد.
هۆکاری مەرگی ناوبراو، نەخۆشیی شێرپەنجە ڕاگەیێندراوە و لە نەخۆشخانەی پزشکیی فاڕووق، کۆچی دوایی کردووە.
خاتوو شوعلە لە ساڵی 1981 ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ نەوشیروان مستەفا پێكهێناوە، دوو كوڕ و كچێكی هەن بە ناوەكانی (نما، چیا و چرا) لە زۆربەی وێستگە و رووداوە سیاسییەكانی كوردستان لە شاخ و شار هاوبەشی نەوشیروان مستەفا هاوسەری كردووە، بەڵام زیاتر وەكو خانمێكی ماڵ دەركەوتووە لە بابەتە سیاسی و حیزبییەكان رۆڵێكی نەبووە.

خاتوو شوعلە لە ساڵی 1957 لە شاری سلێمانی لە کوردستانی باشوور لەدایکبووەو ساڵی 1981 ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ نەوشیروان مستەفا پێكهێناوە،

هەرچەند خاتوو شوعلە لە زۆربەی وێستگە و ڕووداوە سیاسییەكانی كوردستان لە شاخ و شار هاوبەشی نەوشیروان مستەفای هاوسەری كردووە، بەڵام زیاتر وەكو خانمێكی ماڵ دەركەوتووە لە بابەتە سیاسی و حیزبییەكان رۆڵێكی نەبووە.

شوعلە عەلی، خوشکەزای هاوڕێی دێرینی نەوشیروان مستەفا، رەفعەتی مەلایە کە لە ژیانی لاوێتی و لەسەردەمی شاخدا پێکەوەبوون و بەهاوڕێی شار و شاخی نەوشیروان مستەفا ناسراوە.

ەوشیروان مستەفا ئەمین (لەدایکبووی ١٩٤٤ لە سلێمانی) ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو و درووستکەری باڵی ڕیفۆرم بوو لەیەکێتی نیشتیمانی کوردستان، دوای ئەوەی نەیتوانی ڕیفۆرم لەنێو یەکێتیدا بکات لە ساڵی ٢٠٠٦ وازی لە کاری حیزبیی ھێناو دەستی کرد بە کاری ڕاگەیاندن وەک دەرکردنی ڕۆژنامەی ڕۆژنامە،ماڵپەڕی سبەی، کەی ئێن ئێن، ڕادیۆی دەنگی گۆڕان و سەنتەرێکی ڕاپرسی. لە ساڵی ٢٠٠٩٩ دا بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەوشیروان مستەفا لەگەڵ ھەڤاڵەکانی بە لیستێکی نوێ و بەناویلیستی گۆڕانەوە دەستیان کردەوە بە کاری سیاسی.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت