بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، شازدەی بەفرانبار، هاووڵاتیەکی کوردی خەڵکی گوندی مافرانی سەر بە شاری ورمێ بەناوی گرمان مەحموودپوور، کوڕی عەلی، تەمەن ٤٦ ساڵان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامیەکانی شاری سێرۆی سەر بە پارێزگای ورمێ، گیانی لە دەست داوە. بە پێی زانیارییەکان، سەری گرمان بە گوللە پێکراوە و هەر بەو هۆیەشەوە گیانی لە دەست داوە. شایانی باسە کە بە پێی لێدوانی بنەماڵەی گرمان بۆ ئاژانسی دەنگ و باسی کوردپا و هەروەها زانیاریی سەرچاوە ناوخۆیی و خۆجێییەکانی ڕۆژی کورد، گرمان کەسێکی وەرزێڕ بووە و لەو رێگایەوە ژیانی خۆی و خێزان و سێ منداڵەکەی دابین کردووە و کار و باری قاچاغی سەر سنووری نەکردووە. بەو پێیە تەقە کردن لە گرمان مەحموودپوور بە ئانقەست و بێ هەگەر و هۆکار بووە و دەچتە خانەی ئەو تەقە کردنانەی کە زۆر جار سەرباز و پاسداڕەکانی ناوچە سنوورییەکان بۆ ڕابواردن یان بە هۆی ڕقی تاکەکەسییەوە ئەنجامی دەدەن. شایانی باسە کە پاسگا و پایەگاکانی ناوچە سنوورییەکان هەر لەسەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران و هاتنە سەر کار ڕژێمی کۆماری ئیسلامی حوکمی تیر (تەقە کردن)یان هەیە و هیچ لێپرسینەوەیەکیشیان لێ ناکرێت. هەر بەو هۆیە تا ئێستا سەدان کەس کوژراوە و بە ناوی تەقەی هەڵە، کەسی گومان لێکراو و دەیان ناوی داتاشراو، خەڵک دراوەتە بەر گوللە و کوژراوە.
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
دوایین بابەتەکان
چۆلکردنی بارەگای حیزبەکانی رۆژهەڵات لە باشوور و دەسپێکی قۆناغێکی نوێ
رۆژی ٢٨ی خەرمانانی ٢٧٢٣ "پەیماننامەی ئاسایشی سنووری نێوان #عێراق و #ئێران کە لە ٢٠ی مارسی ٢٠٢٣دا واژووکرابوو" کەوتە بواری جێبەجێ کردن و بنکە و کەمپەکانی حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی...
بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: پەلاماری تیرۆریستی بۆ سەر نووسینگەی ک.ن.ک لە هەولێر و هێرش بۆ...
ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خەرمانان، ١٩ی سێپتامبری ٢٠٢٣ی زایینی، لە ئەنجامی هێرشی چەکداری بۆ سەر نووسینگەی سەرەکیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە هەولێر، بە داخەوە هەڤاڵ...
کۆچی دوایی دایکێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر لە شاری سنە
ڕۆژی شەممە ١٨ی خەرمانان خان بانوو فاتیمەی ئەردەڵان، مامۆستا و چالاکی فەرهەنگی و ژینگە پارێزی لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد.
فاتیمە خاتوون ژنە نیشتمانپەروەری...