هاووڵاتییەکی کورد بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین، ماشێنەکەی ئاگر تێبەردا+وێنە

0
1175

لەشاری دێهلوڕانی سەربە پارێزگەی ئیلام، هاووڵاتییەی کورد بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربرین بە وڵام‌نەدانەوەی بەرپرسانی نووسینگەی “ئێران خودرەو” لەو شارە، ماشێنەکەی خۆی سووتاند.

دەگوترێ ئەو شۆفیرە، رۆژی یەکشەممە، بۆ چاک کردنەوەی درگای ماشێنەکەی لە دێهلوڕان سەردانی نووسینگەی “ئێران خودرەو”ی کردبوو، بەڵام وڵام‌نەدانەوەی بەرپرسانی ئەو نوسینگەیە، بووە هۆی ئەوەیکە ئەو هاووڵاتیە ئاگر لە ماشێنەکەی بەر بدات.

بەپێی هەواڵی “نەسیم دهلران”، ماشێنی ئەو هاووڵاتیە کە لە جۆری “دنا” بووە، بەهۆی ئەوەیکە بەرپرسانی نوویسنگەی ئێران خودرەو چاک کردنەوەی ماشینەکەیان بۆ دوای پشووی نەورۆزی دوا خستووە،  لەبەردەم ئەو نووسینگەیەدا ماشێنەکەی ئاگر تێبەرداوە.

شەهریار سوڵتانی، یەکێک لە بەرپرسانی ئەو شیرکەتە رایگەیاندووە، بەرپرسانی ئەو نووسینگەیە سەرپێچی یاسایان کردووە کە خۆیان لە چاک کردنەوەی ئەو ماشێنە بواردووە.

بە بڕوای کۆمەڵناسان، ئەو توندوتیژییەی کەلە کۆمەڵگەدا بەدی دەکرێن، بەشێکی بۆ فشارە ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان دەگەڕێنەوە، کە ئەمە بۆتە هۆی ئەوە کە خەڵک نەتوانن یەکتر تەحەمول بکەن و رۆحی لێبورین‌یان هەبێت.

بەپێی لێکۆڵینەوەکان، کاتێک فشاری ئابووری لەسەر خەڵک بێت، بێکاری لەوپەڕی خۆیدا بێت و ئازادییە سیاسییەکان سنووردار بن، ئەو توندوتیژییە روو لە زیادبوون دەکات و خەڵک لە هەمبەر یەکتردا پەنا بۆ توندوتیژی دەبەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت