هاووڵاتییەکی پاکستانی بە تاوانی سیخوڕی کردن بۆ ئێران، لە ئاڵمان دەستبەسەر کرا

0
692

ڕۆژی کورد: دادستانیی فیدراڵی ئاڵمان کە ڕاگەیێندراوێکدا کە ڕۆژی دووشەممە ١٣ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی وڵاوی کردۆتەوە، ڕایگەیاند کەسێکی خەڵکی پاکستان بە تاوانی سیخوڕی کردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر کراوە.

لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە کە “سەید مستەفا-هـ”، تەمەن ٣١ ساڵان و خەڵکی پاکستان، مانگی ژوئیەی ٢٠١٦ لە شاری بێرمەن ـی ئاڵمان، بە تاوانی سیخوڕی بۆ بنکە ئاسایشییەکانی ئێران، دەستبەسەر کراوە بەڵام ئەو کات هیچ زانیارییەک لەسەر کەسەکە بڵاو نەکرابۆوە.

کەسی تاوانبار، لە ساڵی ٢٠١١ـەوە لەگەڵ ڕێکخراوێکی ئاسایشیی ئێرانی لە پەیوەندی دابووە.

ڕاگەیێندراوەکە هەروەها باس لەوە دەکات کە ئەو کەسە، لە مانگی ژوئیەی ٢٠١٥ ـەوە، خەریکی ستخوڕی لە سەرۆکی گرووپی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی ئاڵمان – ئیسراییل و دەوروبەرییەکانی بووە کە کاری لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئاڵمان کردووە.

ئەگەر بێت و ئەو تاوانە لەسەر ئەو هاووڵاتییەی پاکستان بسەلمێندرێت بۆی هەیە تا ٥ ساڵ سزای بەندکرانی بۆ ببڕدرێتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت