رۆژنامەکانی فەڕانسه بڵاویان کردەوە ئەو كهسه فەڕانسهوییه لە بیابانەکانی ئێران ونبووە،و نەوەی یەکێک لە فەرماندە ناودارەکانی ئەم وڵاتەیە.
چەند رۆژ دوای ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاشکرای کرد، كهسێكی فەڕانسهوی لە بیابانی ” لووت”ی ئێران بێسەروشوێن بووە، رۆژنامەی “ئۆئستفرانس”ی چاپی فەڕانسه بڵاوی کردەوە: ئەم هاووڵاتییە ناوی “گوتیە لەکرلەک”ـە و نەوەی مارشاڵ لەکرلەک مارشاڵی ناوداری فەڕانسهیه. ماراشاڵ فیلیب لەکرلەک لە سەردەمی شەڕی نازییەکان فەرماندەی یەکەمی ئازادکردنەوەی شاری پاریس بووە.
بەهرام قاسمی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رژیمی ئێران، سێشەممەی هەفتەی رابردوو رایگەیاند: گەشتیاری فەڕانسهوی، گوتیە لەکرلەک، ماوەیەک لەمەوبەر لە کاتی ئاژۆتنی ماتۆڕ لە بیابانی لووت ون بووە.